نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە کاردانەوەکانی پەرەسەندنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر منداڵان دەدات

ئادەل خزر، بەڕێوەبەری ناوچەیی سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان "یونیسێف" هۆشداریدا لەوەی هەر پەرەسەندنێکی توندوتیژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لێکەوتەی مرۆیی ترسناک بۆ منداڵان بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

شەڕ و ئاڵۆزییەکان کاریگەری نەرێنی درێژخایەن لەسەر منداڵان بەجێدەهێڵن، لەوانە برینداربوون و کاریگەری دەروونی و بوون بە خاوەن پێداویستی بە درێژایی ژیانیان کاریگەری جێدەهێڵێت.

 

 دوێنێ ٨ی ئاب، ئادەل خزر، بەڕێوەبەری هەرێمی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان "یونیسێف"، پشتڕاستیکردەوە کە هەر پەرەسەندنێکی توندوتیژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لێکەوتەی مرۆیی ترسناک بۆ منداڵان بەدوای خۆیدا دەهێنێت و ژیان و خۆشگوزەرانییان دەخاتە دۆخێکی خراپەوە.

 

داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە و پەرەسەندنی دەستبەجێی کرد بۆ پاراستنی ژیان و گوزەرانی منداڵان، ئاماژەی بەوەدا منداڵان لە زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمڕۆ زیاتر لە جاران ڕووبەڕووی سەختی دەبنەوە، بەتایبەتی دوای بڵاوبوونەوەی شەپۆلی توندوتیژی و هێرشەکان لە چەند مانگی ڕابردوودا، کە بووەتە هۆی زیانێکی زۆر لە ژیانی منداڵان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ هەر ڕاپۆرتێکی هێرشێکدا هەواڵی بوونی منداڵان لە ناو کوژراوەکاندا دێت، لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا هەزاران منداڵ لە سەرانسەری فەلەستین، ئیسرائیل، لوبنان و بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو گیانیان لەدەستداوە، ئەو برینانەی بۆ هەمیشە شوێنەوارەکانیان لەسەر جەستەی منداڵەکان بەجێهێشتووە، کاریگەری لە تەندروستی دەروونیان کردووە، ئەمە جگە لەوەی کە بەشێکی زۆریان ماڵەکانیان لەدەست داوە لە ئەنجامی ئاوارەبوون لەکاتێکدا لە دۆخێکی بەردەوامدا دەژین.

 

ئادەل خزر بانگەوازی یونیسێفی نوێکردەوە بۆ هەموو لایەنەکان و جەختی لەوە کردەوە.منداڵان مافی پاراستنیان هەیە لە توندوتیژی و ئەمەش پێویستە هەمیشە پارێزراو بێت.