نەشتەرگەری جوانکاری لە ئێران لە زیادبووندایە: پێویستە هۆشیاری کۆمەڵایەتی بڵاوبکرێتەوە

ژنانی ئێران ئاماژەیان بەوە کرد، لەگەڵ زیادبوونی بەکارهێنانی دیجیتاڵ میدیا، بازرگانی بە نەشتەرگەری جوانکاری لە ئێران لەم دواییانەدا پەرەی سەندووە و ڕایانگەیاند، ڕێگای ڕزگارکردنی کۆمەڵگا لە سیاسەتی پیاوان و کۆیلایەتی، دروستکردنی هۆشیاری کۆمەڵایەتییە.

مریەم مەحمودی

 

تەبرێز- نەشتەرگەری جوانکاری بریتییە لە دەستکاریکردن و شێوەدانانی جەستە بە شێوازی جۆراوجۆر کە هەموو جۆرە کردارێکی جوانکاری لەخۆدەگرێت، بەهۆی ئەو چەمکەی 'جوانی' کە لەم سەردەمەدا دروست بووە، نەشتەرگەری جوانکاری بووەتە بازاڕێکی گەورە و بە شێوازی جیاواز گەشە دەکات لە ئێران لە ساڵانی ڕابردوودا نەشتەرگەری جوانکاری لە بەرنامەی کاردا بووە، ئەم نەشتەرگەریانە لە کلینیکە  ناخاوێنەکان ئەنجام دەدرێن و ژیان و تەندروستی خەڵک دەخاتە مەترسییەوە، بەتایبەت لەم چەند ساڵەی دواییدا پزیشکەکان کلینیکە تایبەتەکان دەکەنەوە و نەشتەرگەرییان تێدا دەکەن، سەرەڕای هۆشداری دان لە ئەو کلینیکانە کە مەترسیدارن بۆ تەندروستی، ژمارەی ئەو کەسانەی ڕوو لە پزیشک دەکەن بۆ جوانکاری ڕوو لە زیادبوون دەکات.

 

لە ئێراندا گەنجان زیاتر پەنا بۆ نەشتەرگەری جوانکاری دەبەن

پرۆفیسۆر و کۆمەڵناس سارا. م ئاماژەی بەوەکرد تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوونەتە شوێنێک کە توێژە کۆمەڵایەتییەکان پزیشکانی نەشتەرگەری جوانکاری تیادا دەدۆزنەوە، لە ئێران جوانی واتە جوانکاری بریتییە لە بەکارهێنانی بەرهەمی جوانکاری و شێوازی جۆراوجۆری قژ و نەشتەرگەری جوانکاری بۆ گەنجان، بۆیە نەشتەرگەرییە جوانکارییەکان لە زیادبووندایە و جەستە بووەتە گرنگترین خەمی گەنجان، لە ئێراندا ئەو کەسانەی کە گەنجن زیاتر پەنا بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەبەن.

 

سارا. م ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆمەڵگەی نەشتەرگەری جوانکاریدا ژنان هەموویان لەیەک دەچن و وتی: ئەو ژنانەی جوانکاری دەکەن هەم لەڕووی جلوبەرگ و هەم لەڕووی شێوەدا وەک یەکن، یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبوونی نەشتەرگەری جوانکاری، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە، هەندێک لە ژنان پەنا بۆ ماکیاژ و دەرزی بۆتۆکسی هەمیشەیی دەبەن.

 

"هاوڵاتیان بێ ئامانج نەشتەرگەری جوانکاری دەکەن"

پزیشک لەیلا.ن وتی کە دەوترێت سەرنجڕاکێشترن، لە ڕوانگەی نەخۆشیناسییەوە، پێویستە وەک شتێکی نا پێویست سەیر بکرێت، زۆر کەس نازانن بۆچی بە بێباکی ئەم کارانە دەکەن، بۆیە تەنها لەبەر ئەوەی ئەو کارە دەکەن کە جوان بن و وەک مۆدێلێک ئەنجامی دەدەن، بەشێکیان بووەتە چاولێکەر چونکە هاوڕێکانیان هەمان شتیان کردووە، بە پێویستی دەزانن نەشتەرگەری جوانکاری بکەن، تەنانەت ئێستا نەشتەرگەری جوانکاری بووەتە کاری بە کۆمەڵ و هەندێک کەس پێکەوە جوانکاری لووتیان دەکەن.

 

"هەموو مرۆڤەکانی ناو کۆمەڵگە وردە وردە لەیەک دەچن"

سەحەر.م وتی: لە چەند ساڵی ڕابردوودا، کەسانێک کە دەیانناسم و هاوڕێکانم دەستیان کردووە بە بەکارهێنانی بۆتۆکس و جوانکاری، کە سیستمی سەرمایەداری و دەسەڵاتی پیاوسالاری پەنا بۆ ئەم سیاسەتانە دەبەن بۆ لاوازکردنی ژنان و شکاندنی ئیرادەیان، ڕێگای ڕزگارکردنی کۆمەڵگە لەم سیاسەت و کۆیلایەتییە، هۆشیاری کۆمەڵایەتییە، پێویستە ژنان باوەڕیان بە هێزی خۆیان هەبێت، بەدواداچوون بۆ تواناکانی خۆیان بکەن و کار بۆ ژیان و داهاتووی خۆیان بکەن، نەک هەموو ئامانجێکی بوونی دەمووچاوێکی جوانی نا سروشتی بێت.