نێرگس بەلۆچ بۆ خەڵاتی بەناوبانگی نێڵسۆن ماندێلا بۆ ساڵی کاندید بوو ٢٠٢٥

نێرگس بەلوچ (حوران) و مام قەدیر بەلوچ بۆ خەڵاتی نیلسۆن ماندێلا بۆ ساڵی٢٠٢٥ کاندید بوون.

ناوەندی هەواڵ - ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی ئادار، دامەزراوەی فۆکەس ئاسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە نێرگس بەلوچ (حوران) چالاکوانی مافی مرۆڤ لە بەشی ژنان و مامان قەدیر بەلوچ جێگری بەڕێوەبەری دەنگی بۆ کەسانی ونبووانی بەلوچ لە بەشی پیاوان وەک کاندید خۆی بۆ خەڵاتی ٢٠٢٥ی نیلسۆن ماندێلا دەستنیشان کردووە.

 

نێرگس بەلوچ و ماما قەدیر بەلوچ زیاتر لە ١٥ ساڵە لە دژی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ خەبات دەکەن. هەوڵەکانیان نەک هەر دەنگێک نەبووە بۆ بنەماڵەی بێسەروشوێنەکان، بەڵکو سەرنجی نێودەوڵەتی بۆ ئەم پرسە گرنگە ڕاکێشاوە.

 

خەڵاتی نیلسۆن ماندێلا، کە هەر پێنج ساڵ جارێک لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە ڕۆژی ماندێلادا دەبەخشرێتە دوو کەس، ژنێک و پیاوێک، کە لە ناوچە جیاوازەکانی جیهانەوە هاتوون، وەک ڕێزلێنانێک بۆ خزمەتە بەرزەکانیان بۆ مرۆڤایەتی، لە پێشخستنی ئاشتەوایی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی و لە پەرەپێدانی کۆمەڵگە بە ڕێنمایی ئامانج و پرەنسیپەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی ٢٠١٤ بە بڕیارێکی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزرا لە نێڵسۆن ماندێلا، بۆ ڕێزلێنان لە میراتی ئەم سەرکردەیەی دژە ئاپارتایدی ئەفریقای باشوور، و بۆ کارەکانی بەرەو ئاشتەوایی و گواستنەوەی سیاسی ئاشتیانە وەک یەکەم سەرۆکی ڕەشپێستی ئەفریقای باشوور.

 

یەکەم خەڵاتی نیلسۆن ماندێلا بۆ خۆرخی سامپایۆی سەرۆکی پێشووی چەپەکانی پرتغال بوو. خەڵاتەکە بۆ هەوڵەکانی وەک لایەنگری تەواوی ژیانی دیموکراسی پرتغال، لە چالاکییە خوێندکارییەکانی لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە سەردەمی "شۆڕشی سوور" و دواتر وەک سیاسەتمەدارێک بەخشرا. سامپایۆ لە ساڵی ١٩٩٦ تا ٢٠٠٦وەک سەرۆک کۆمار کاری کردووە، جگە لە کارکردن لەسەر وێنەی مۆدێرن و دیموکراسی پرتغال، پاڵپشتی یەکێتی و یەکڕیزی ئەوروپای کردووە و سەرپەرشتی ڕادەستکردنی ماکاو بە چین دەکات.

 

هەروەها خەڵاتەکە بەخشرایە پزیشکی چاو هێلێنا ئەندوم خەڵکی نامیبیا. ئەندۆم سەرۆکی پزیشکی چاوە لە نەخۆشخانەی ناوەندی ویندۆک و توانی خزمەتی خەڵک بکات بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بێبەرامبەر بۆ ئەو کەسانەی بەدەست کوێربوون و نزیکبینی و ئاوی سپی چاوەوە دەناڵێنن. هەروەها کەمپی چاوی لە ئەنگۆلا داناوە و لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کاردەکات بۆ هێنانی نەشتەرگەری چاو بۆ ئەو وڵاتە هەژارە.

 

هەروەها ماریانا ڤارێزدینۆجیانیس، چالاکوانی مافی منداڵان لە وڵاتی یۆنان و مۆریساندا کویاتێ، چالاکوانی دژی خەتەنەکردنی مێینە لە وڵاتی گینیا، دوو براوەی خەڵاتگری نیلسۆن ماندێلان لە ساڵی ٢٠٢٠.

 

خەڵاتەکان لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٢٤ی تەمموزدا پێشکەش دەکرێن.