ناوەندی حەرایر سەرەتایەکی نوێی هەیە بۆ بەهرەکان و پەرەپێدانی لێهاتووییەکان
ناوەندی حەرایر بە ڕوخسارێکی نوێوە گەڕاوەتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان لە گەیشتن بە خواستەکانیان لە بواری هونەر و کولتوورو پەرەپێدانی تواناکانیان.

نەزیهە بوسعیدی
تونس- بۆ پاڵپشتیکردنی ژنانی خولیای داهێنان لە بواری پیشە دەستییەکان، بۆ پەرەپێدانی بەهرەکانیان و یارمەتیدانیان بۆ بەرەوپێشبردنی خۆیان، یەکێتی ژنانی تونس ناوەندی "حەرایر"ی وەک پێشانگا و ژینگەی پەروەردە کردووەتەوە.
"الحرائیر" لە زاراوەی تونسدا بە واتای "ژنانی ئازاد" دێت کە توانای کردار و دەستکەوتیان هەیە، لە ناو واتا زۆرەکانیدا ئاماژەیە بۆ ئەو کەسانەی کە توانای زاڵبوونیان بەسەر سەختییەکان لە هەموو بوارەکاندا هەیە، بەتایبەتی سەختی دارایی و بە دەست کار دەکەن بۆ دابینکردنی داهات بۆ خۆیان و خێزانەکانیان.
وەک داننان بە خۆڕاگری ئەو ژنانە و بۆ پشتیوانی لە تواناکانیان، ناوەندەکە کە سەر بە یەکێتی نیشتمانی ژنانی تونسییە، لەم دواییانەدا بە شێوەیەکی نوێ دەستی بە کارەکانی کردۆتەوە بۆ دروستکردنی ژینگەی نمایشکردنی بەرهەمەکانی ژنان بە هەموو جۆرەکانیەوە، لە وێنەکێشانەوە تا مۆسیقا و گۆرانی، هەروەها پەروەردەو پەرەپێدانی تواناکانی ژنان "بەخۆڕایی بۆ کەیسی کۆمەڵایەتی و بێبەرامبەر". کرێ بۆ ئەوانی تر.
ژینگەی هەمەچەشن
ئەلفا عەبدولقادر، بەڕێوەبەری ناوەندی حەرایر بەم شێوەیە پێناسەی ناوەندەکەی کرد: بەپێی ستراتیژی نیشتمانیی یەکێتیی نیشتمانیی ژنانی تونس سەبارەت بە کولتووری کاردەکات، جیادەبێتەوە لە شوێنی ستراتیژییەکەی لە گەڕەکی ئەلخەدرە لە پایتەختی تونس، کە چالاکییەکی زۆری تێدایە بەهۆی نزیکی وێستگەیەکی 'مترۆی سووک'، کە ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی ئەو کەسانە دەکات کە بەدوای پەروەردەدا دەگەڕێن، هەوڵمانداوە ناوەندەکە بە یانە نوێیەکان زیندووبکەینەوە، وەک یانەی پیشەسازی دەستی و پیشەسازی نەریتی، بۆ بەرزکردنەوەی میراسی ماددیمان، هەروەها دوو خولی پێچانی سەبەتەمان ڕێکخستووە، هەروەها بەردەوام دەبین لە خولی داهاتوو دوای ئەوەی یەکەم خول لەلایەن هەمووانەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا.هەروەها یانەیەکی وەرزشیمان کردۆتەوە بۆ گەنجان و منداڵان، هەروەها یانەیەک هەیە کە بەنیازین بیکەینەوە، وەک یانەیەکی گۆرانی وتن، و یانەی وێنەکێشان.
ئاماژەی بەوەشکرد، توانای ناوەندەکە لە ٤٠٠ کەس زیاترە، هەروەها هۆڵێکی پێشانگای هەیە کە کراوە دەبێت بۆ نیگارکێش و هونەرمەند و پەیکەرتاشی نێر و مێ بۆ نمایشکردنی کارە هونەریەکانیان.
ئەوەشیخستەروو، ناوەندەکە پێشانگایەکی بۆ ژنانی پیشەسازی ئەنجامدا وەک بەشێک لە جێبەجێکردنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ بەهێزکردنی ئابووری ژنان، ناساندن و بەبازاڕکردنی ژنانی دەستی و بەرهەمەکانیان، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی نەبوونی دەرفەتی بەبازاڕکردن، هەروەها لە ٢٦ و ٢٧ی شوباتدا پێشانگایەکی بۆ ژنانی پیشەسازی ئەنجامدا بۆ نمایشکردنی پیشە دەستییەکان و بەرهەمە خۆراکییەکانیان.
سەبارەت بە چالاکییەکانی ناوەندەکە ئەلفا عەبدولقادر ڕوونیکردەوە، چالاکی بێبەرامبەر هەیە بۆ هەموو تەمەنەکان، بە منداڵان، ژنان و گەنجان، نرخێکی ڕەمزی بۆ پێشکەشکردن و پەروەردەکە دادەنێین، بە لەبەرچاوگرتنی پێداویستییە کۆمەڵایەتییەکان، چونکە ئامانجەکە قازانجکردن نییە، بەڵکو زیاتر دابینکردنی خەرجییە پێویستەکانی ناوەندەکەیە.
دەربارەی بەدەستهێنانی بڕوانامە دوای پەروەردە ئەوەی فێرخواز مافی ئەوەی هەیە، وتی: ئەو خولە پەروەرد خێرایانەی کە بەڕێوەی دەبەین بە پێدانی بڕوانامە کۆتایی دێت، هەروەها بەشداربووان ئاگادار دەکرێنەوە کە یەکەیەکی قەرزی بچووک لەناو یەکێتی نیشتمانی ژنانی تونسدا هەیە، کە ئامانجی دامەزراندنی پڕۆژەی بچووکە، هەرکەسێک بیرۆکەیەکی هەبێت کە بیەوێت پەرەی پێبدات دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات، یەکێتی نیشتمانی ژنانی تونسیش لە پرۆسەی کردنەوەی کافێیەکی ڕۆشنبیریدایە لەو ناوەندە، هەروەها یەکەیەکی فرۆشتن بۆ بەرهەمەکانی ناوەندی ژنانی گوندنشین، بە هاوکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری کاردەکەین، لەڕێگەی شاندی هەرێمی ڕۆشنبیری لە پارێزگای تونس، بۆ ڕێکخستنی نمایش و وۆرک شۆپ بۆ زیندووکردنەوەی دیمەنی ڕۆشنبیری لە ناوچەکەدا.
یەکێک لەو یانانەی کە چالاکییەکانی دەستپێکردووە یانەی یۆگای پێکەنینە، ژنان پێویستیان بە ڕزگاربوونە لەو فشارانەی ڕۆژانە تووشی دەبن لەبەر ڕۆشنایی بەرزی تێچووی ژیان و هەواڵی بەردەوامی شەڕ و ململانێکان لە وڵاتانی جیهان، ماجیدە کاتەب، وتی: ئارەزوو، هاندانی ژنانی تونسە بۆ ئەنجامدانی یۆگای پێکەنین، ئەمەش لەلایەن پزیشکێکی هیندییەوە پشتڕاستکرایەوە کاتێک تێبینی کرد ئەو نەخۆشانەی پێدەکەنن، تەنانەت بە شێوەیەکی زۆرەملێش، زووتر چاکدەبنەوە.
ناوەندی حەرایر بۆ پروەردە لە بواری پیشەسازی بۆ ئەو ژنانەی کە ئارەزووی پەروەردەو بەدەستهێنانی بڕوانامە پێشکەش دەکات سەبارەت بە خواست لەسەر ئەم کارە پیشەگەری ڕەجا بەکعەیە وتی: لە دوو خولی یەک لە دوای یەک دەستمکرد بە ڕاهێنانی کۆمەڵێک ژن لە بواری پێچانی سەبەتە، ئەم خولانە لەلایەن فێرخوازانەوە پێشوازییەکی باشیان لێکرا، هەروەها داوای خولێکی دیکەیان کرد.
ڕاهێنەر ئامال هەوایی ڕاهێنان بە ژنان دەکات لەسەر جانتای دەستی بە پشم، ئاماژەی بەوەکرد، لە پشووی هاویندا لە منداڵیدا فێری ئەو کارە دەستیانە بووە، هەرچەندە کارمەندی پۆستە بووە، بەڵام هەر کە خانەنشین بووە بە سۆزێکی زۆرەوە گەڕاوەتەوە بۆ لای ئەوان و بەردەوامە لە ئەنجامدانی، ئێستا ژنانی ناوەندەکە فێردەکات.