ڕۆناهی حەسەن: ژنان هاوبەشی سەرەکین لە داڕشتنی داهاتووی سووریا

ڕۆناهی حەسەن، وتەبێژی کۆمیتەی پەیوەندی و ڕێککەوتنە سیاسییە دیموکراتیکیەکان لە کۆنگرەی ستار، جەختی لەوە کردەوە، کە ئەو هەڵمەتەی کۆنگرە بە هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا دەستیپێکردووە، لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا فراوانتر بووە.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

قامیشلۆ - لە ٢٠ی ئەیلوولدا کۆنگرەی ستار و کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆنگرەیەکیان بە دروشمی "هاوپەیمانی ژنان: بناغەیەک بۆ بونیادنانی دادپەروەری و دیموکراتیکی لە سووریایەکی یەکگرتوو و ناوەندیدا" ئەنجامدا، بە بەشدارییەکی بەرفراوانی ژنانی سووریا.

 

کۆنگرەکە بە کۆمەڵێک بڕیار کۆتایی هات، دیارترینیان دەستپێکردنی هەڵمەتێکی هەمەلایەنە بۆ ژنان لە ناوخۆ و دەرەوەی سووریا، بە ئامانجی بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیکی و ناناوەندی و فرەچەشنی لەسەر بنەماکانی ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی.

 

لەسەر بنەمای ئەو بڕیارنامەیەی کە دەرچووە، کۆمیتەی پەیوەندییە سیاسییەکان و ڕێککەوتنەکانی دیموکراتیکی کۆنگرەی ستار لە ١٢ی تشرینی یەکەمەوە بانگەشەی خۆی دەستپێکرد و تا ١٢ی کانوونی یەکەم بەردەوام بوو، ڕۆناهی حەسەن، وتەبێژی لیژنەکە ڕوونکردنەوەیەکی وردی سەبارەت بە پێشکەوتنی هەڵمەتەکە و ئەنجامەکانی بەدەست هاتووی خستەڕوو.

 

دەستپێکردنی هەڵمەتێک بۆ بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیک و ناناوەندی

ڕۆناهی حەسەن ئاماژەی بەوەدا، کە هەڵمەتی "بە هاوپەیمانی ژنان: سووریایەکی ئازاد و دیموکراتیک و ناناوەندی بونیاد دەنێین"، وەک یەکێک لە بڕیارە دیارەکانی کۆنگرەی "هاوپەیمانی ژنان: بناغەی بونیادنانی دادپەروەری و دیموکراتیمی لە سووریایەکی یەکگرتوو و ناناوەندی" دەرکەوت، هەروەها دەستپێکردنی هەڵمەتەکە نوێنەرایەتی بڕیارێکی یەکگرتووی ژنانی سووریا دەکات.

 

ڕوونیشیکردەوە، ئامانجی هەڵمەتەکە فشارخستنە سەر حکومەتی کاتی سووریا بۆ دامەزراندنی بنکەیەکی فراوانە کە لەسەر گواستنەوەی دیموکراتیکی دامەزراوە، لەگەڵ مسۆگەرکردنی بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیکی و پێکهاتە جیاوازەکان، کە بە ئیرادەی ژنانی سووریا بەڕێوەدەچێت و بە بەشداریی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە.

 

هەڵمەتەکە بە دوو ڕاگەیاندراو دەستیپێکرد، یەکێکیان لە قامیشلۆ و ئەوی دیکەیان لە ڕەققە، بە بەشدارییەکی بەرفراوانی چالاکوانان، سیاسەتمەداران، ژنانی سەربەخۆ، ڕێکخراوەکانی ژنان لە ناوخۆی سووریا، بەشداربووان چارەسەر و داواکارییەکانیان سەبارەت بە داهاتووی سووریا پێشکەشی لیژنەی پەیوەندیدار کرد.

 

هەروەها هەڵمەتەکە شاهیدی ئامادە بوونی دیار بوو له ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، به به شداری ژنانی سیاسەتمەدار و پارتە سیاسییەکان و کەسایەتییه سەربەخۆکان، ئەمەش سروشتی بە شداری هەڵمەتەکەی بە هێزتر کرد و زەوی زیاتری پێدا.

 

یەکێک لە ئامانجەکانی هەڵمەتەکە بونیادنانی سووریایەکی نوێیە، هاوشانی داڕشتنی دەستوورێکی سەردەمی کە مافەکانبو پاراستی هەموو پێکهاتەکانی مسۆگەر بکات، بە گرنگیدانێکی تایبەت بە چەسپاندن و پاراستنی مافەکانی ژنان بە ڕوونی و ئاشکرا، ئاماژەی بەو پەراوێزخستنە کرد کە ژنان لە کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا ڕووبەڕووی بوونەوە لەلایەن حکومەتی کاتیەوە، کە گروپی جیهادی هەتەشە زاڵ بوو بەسەریاندا، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی هەڵمەتەکە دڵنیابوونە لەوەی کە ژنانی سووری بە ڕێژەی ٥٠٪ نوێنەرایەتییان لە پۆستە بڕیاردەرەکاندا هەیە، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی بوونی ڕاستەقینەیانە لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا.

 

جەختی لەوە کردەوە، کە یەکخستنی ژنانی سووریا لە بەرامبەر شەڕ و توندوتیژی و ئەو کۆمەڵکوژییەی کە بەرگەی دەگرن هەنگاوێکی سەرەکییە بۆ داهاتووی وڵاتەکە، هەروەها گرنگیدان بە بونیادنانی نموونەیەکی دیموکراتیکی بۆ سووریا دەتوانێت ببێتە نموونەیەک بۆ تەواوی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە هاوڵاتیانی هەموو ئایین و مەزهەب و نەتەوەکان دەتوانن لەسەر بنەمای یەکسانی پێکەوە بژین و بەشداری بکەن لە داڕشتنی حوکمڕانییەکی بەکۆمەڵ کە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی هەمووان بێت.

 

"خەبات بەردەوامە تا سووریایەکی فرەچەشنی و دیموکراتیک بونیاد بنرێت"

ڕۆناهی حەسەن وتی: هەڵمەتەکە تەنها لە سووریادا سنووردار نەبووە، بەڵکو پەرەی سەندووە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، پاڵپشتییەکی بەرفراوانی لە دەیان وڵاتەوە وەرگرت، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەو بەرژەوەندییە بەرچاوەیە کە لە عێراق و بەیروتەوە تا میسر و بەلوچستان بەشدارییان کرد، جگە لە وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە کۆنگرەی ستار و کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا بە هاوکاری ژنانی سووریا لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، نامەیەکیان داڕشت کە چارەسەری خۆیان بۆ داهاتووی سووریا و میکانیزمی داڕشتنی دەستوورەکەی خستەڕوو، کە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانیان نارد.

 

ڕوونیشی کردەوە، کە هەڵمەتەکە زیاتر لە ٩٠ لێدوانی لێکەوتەوە، لەگەڵ چەندین پەیامی پشتیوانی ڕێکخراوەکانی ژنان، ژنانی سەربەخۆ، ڕۆشنبیران، سیاسەتمەداران و ئەوانی دیکە، هەروەها پێنج سیمیناری ئۆنلاین ڕێکخرا، جگە لە یەک سیمیناری بە شێوەی کەسی، کە زەبر و گەیشتنێکی فراوانتری بە هەڵمەتەکە بەخشی.

 

سەبارەت بە وەرگرانی وێنە و بەڵگەنامەکان، وتی: دوای قۆناغێکی چڕ، داتا و پەیام و بەڵگەنامەکان کۆکرانەوە و ڕەوانەی کامپە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان کران، لەوانە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنجومەنی ئاسایش، چاودێری مافی مرۆڤ، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و مافی ژنان، هەروەها پەرلەمان و لایەنە کاریگەرەکانی دیکە کە پەیوەندییان بە پرسی سووریاوە هەیە لەسەر ئاستی جیهانی.

 

ڕوونیشیکردەوە، ئامانج لێی تیشک خستنە سەر ڕۆڵی ژنان بوو لە سووریای نوێ و بەشداریکردن بوو لە بونیادنانی نموونەیەکی دیموکراتیکی کە بە ئیرادەی ئەوان بەڕێوەدەچێت، دڵنیابوون لە بەشداری کاریگەریان لە بڕیاردان، ئەمەش دوای دەیان ساڵ لە پەراوێزخستن و دوورخستنەوە لە ناوەندەکانی بڕیاردان دێت، سەرەڕای بەهێزی و ئەزموون و پەیامی ڕوونیان، کە شایستەی ئەوەن ئەم ڕۆڵە سەرەکییە بگێڕن.

 

ڕۆناهی حەسەن جەختی لە گرنگی بەردەوامی پاڵپشتی کردەوە، وتی: کۆتایی هاتنی هەڵمەتەکە بە واتای کۆتایی هەوڵەکان نییە، بەڵکو پێویستە ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بەردەوام بن لە نیشاندانی هاوپشتی خۆیان لەگەڵ ژنانی سووریا و بەشداریکردن لە پرۆسەی ئاڵوگۆڕی سیاسی لە ناو وڵاتدا، هەروەها سەدان کەسیان تا ئێستا بێسەروشوێنن و دەکوژرێن و دەستدرێژییان دەکرێنە سەر، لەکاتێکدا بازرگانیکردن بە ژنان قەیرانەکە گەورەتر دەکات و توندی ئالەنگاریەکان زیاتر دەکات، ئەم پشتیوانییە دەبێت بەشێک بێت لە پرۆسەی گۆڕانکاری و دۆزینەوەی چارەسەر، لە کۆتاییدا ببێتە هۆی کۆتاییهێنان بە هێرش و پێشێلکارییەکانی دژی ژنان.

 

ڕۆناهی حەسەن لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەشکرد کرد، کە پێویستی بە سیستەمی دیموکراتیکی لە هەموو کاتێک بەپەلەترە، هەروەها پێویستی بە بەردەوامی هەڵمەت و چالاکی هەیە تا ئەو ئامانجە بەدی دێت، خەبات بەردەوامە تا سووریایەکی ناناوەندی و فرەچەشنی و دیموکراتیک بونیاد بنرێت، پاڵپشتی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بۆ ژنانی سووریا دەبێت تا کۆتایی بەردەوام بێت، چونکە ژنانی سووریا پێویستیان بە ئەم پاڵپشتییەیە بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی و کولتوورییە تەواوییەکانیان، کە ئەویش بە مەرجێکی بنەڕەتی بۆ بە دەستهێنانی دادپەروەری و یەکسانی پێناسەی کردووە