ڕەمزیە بایهان و بەدیا ئادیگوزەل ئازادکران

ڕەمزیە بایهان، هاوسەرۆکی ناوچەی نسێبینی دەبەپە، بەدیا ئادیگوزەل، هاوسەرۆکی پێشووی ناوچەکە کە لە ١٢ی کانوونی یەکەم لە ناوچەی نسێیبین لە ماردین دەستگیرکران ئازادکران.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕەمزیە بایهان، هاوسەرۆکی ناوچەی دەبەپەو بەدیا ئادیگوزەل،  هاوسەرۆکی پێشووی ناوچەکە لە هێرشی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە ناوچەی نسێیبین لە ماردین لە ١٢ی کانوونی یەکەم دەستگیرکران و کاروبارەکانیان لە ئاسایش کۆتاییان پێهاتووە.

 

ڕەمزیە بایهان و بەدیا ئادیگوزەل دوای کارکردنی پۆلیس بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" ڕەوانەی دادگا کران و دواتر ئازادکران.

 

ڕەمزیە بایهان و بەدیا ئادیگوزەل دوای ئەوەی قادر ئاجار، ئەندامی یەژا-ستار لە ٢٥ی تەمووز لە ناوچەکە گیانی لەدەستدا دەستگیرکراو دواتر ئازادکرا، ڕاگەیەنرا کە هۆکاری دەستگیرکردنی هەردووکیان  پەیوەندی بە هەمان ڕووداوەوە هەیە.