میلیا مانۆ لە زرگانەوە: ژنان دەبێت دەستکەوتەکانی شۆڕشەکەیان بپارێزن
میلیا مانۆ، کە سێ ساڵ پێش ئێستا لە گوندی دادا ئەبداڵەوە کۆچی کردووە و لە زرگان نیشتەجێ بووە، سەرقاڵی کردنەوەی فرۆشگەیەکی بچووکەو داوای لە ژنانی سووریا کرد هاودەنگی خۆیان لە دژی داگیرکاری بەهێزتر بکەن.
سۆرگوڵ شێخۆ
زرگان- ڕوخساری خەڵکی شاری زرگان لە کانتۆنی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ماندووبوونی پێوە دیارە لەو شەڕە درێژخایەنە، بەڵام ئیرادەیان بۆ مانەوە لەسەر زەوییەکەیان لە چرچ و لۆچی ڕوخساریان و زەردەخەنەکانیاندا دیارە، بەرخۆدیرەکان، ئەو ڕووخسارانەی کە لە شوێنی خۆیان ماونەتەوە بۆ ئەوەی بە ئازادی بژین.
میلیا مانۆ ژنێکی خەڵکی گوندی دادا ئەبداڵە لە باکووری زرگان کە ڕۆژانە بۆردومان دەکرێت و داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بەردیان لەسەر بەرد نەهێشتووە، ئەو گوندەی کە تێیدا گەورە بووە و دواتر هاوسەرگیری کردووە، ئێستا بۆتە بیابان، لەناو ماڵە وێرانەکەیدا، برین و یادەوەرییەکانی تێدایە، کە ناچار بووە بەجێی بهێڵێت، بەو هیوایەی ڕۆژێکی دیکە بگەڕێتەوە و جارێکی دیکە ماڵەکەی سەوز بکاتەوە، خشت بە خشت ماڵەکەی دروست دەکات.
میلیا ئێستا لە خانوویەکدا دەژی کە هی خۆی نییە لە شاری زرگان، هەروەها دوکانێکی بچووکی کردووەتەوە ڕاست لە تەنیشت ماڵەکەوە، میلیا باسی ئەو تاوان و پێشێلکاریانەی بۆ کردین کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بەرامبەریان کراوە و باسی لە خاڵێکی زۆر گرنگ کرد کە ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت.
نەهاتنە دەرەوە و نایەنە دەرەوەش!
میلیا مانۆ ئاماژەی بەوەکرد داگیرکاریی تورکیا زیاتر لە پێشتر شار و خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دۆخەکە لە جاران مەترسیدارتر بووە، ئەوان تۆپبارانی ئەو ماڵانە دەکەن کە خەڵکی مەدەنی تێدا نییە، و خودی شارەکەش تۆپباران دەکرێت، ترس هەیە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش، ئێمە لە ماڵەکانمانداین، نەخێر، ئەوان نەڕۆیشتوون و ناڕۆن، بیهێنە بەرچاوت ئێمە لە ماڵەکانمان دانیشتووین و لەناکاو ماڵەکە تۆپباران دەکرێت، ئەمە تاوانە کاتێک کەسێک لە ماڵەکەیدایە و بە هەستی ئارامییەوە ناژی و لە ترسی تۆپباران و مردندایە، بە ئامانجگرتنی ماڵەکان گەورەترین تاوانە.
'پێویستە تورکیا لە دادگا نێودەوڵەتییەکان دادگایی بکرێت و سزا بدرێت'
میلیا مانۆ ڕۆڵی دەوڵەتان و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤی بیرهێنایەوە و و ئەم پرسیارەی لێکردن: ئایا دەوڵەتەکان نابینن لێرە چی ڕوودەدات؟ ئایا هیچ دامەزراوە و ڕێکخراو و دەوڵەتێک نەماوە بۆ ڕاگرتنی ئەو تاوانانەی بەرامبەرمان ئەنجامدەدرێن؟ دەوڵەتی تورکیا لە هەموو کاتێک زیاتر لە دژی ئێمە مامەڵە دەکات، تاوان ئەنجام دەدات دژی خەڵکی مەدەنی، هۆکاری ئەمە چییە؟ هەموو ئەمانە دەرئەنجامی بێدەنگی دەوڵەتەکانن، دەبێت دەوڵەتی تورکیا لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت، سزا نێودەوڵەتییەکان دەبێت بەسەریاندا بسەپێنرێت، تا کەی بێدەنگن لەبەرامبەر ئەو کارانەی تورکیا ئەنجامی دەدا، تا کەی سەرچاوەی وزە و ژیان، کارەبا و ئاو کە پێویستی هەموو هاوڵاتییەکە بە ئامانج بگیرێت؟
'کێشەی تورکیا تەنها لای کورد نییە'
میلیا مانۆ سەرنجی بۆ لێدوانەکانی دەوڵەتی تورک ڕاکێشا کە دەڵێن 'کێشەکەیان لەگەڵ کورددایە' و بۆچوونی خۆی بەم شێوەیە دەربڕی: دەوڵەتی تورکیا لێرە تەنها گەلی کورد ناکاتە ئامانج، عەرەبەکانیش لەسەر ئەم خاکە دەژین و عەرەبەکانیش بەهەمان شێوە ئازار دەچێژن بەهۆی هێرشەکانەوە، ئەوان دەوڵەتی تورکیا دەبینن، هێرشەکان هەردوو پێکهاتەکە دەکەنە ئامانج کە لێرە دەژین، بۆیە کورد یان عەرەب، ئێمە لێرە یەکین، ئێمە لەسەر ئەم خاکە دەژین و ماڵ و دوکان و زەویەکانمان دەکرێنە ئامانج. کێشەی ئەردۆغان نییە تەنها لەگەڵ کورددا "بەڵێ بۆ نمونە عەرەب هەیە لەسەر ئەم خاکە خوێنی خۆیان داوە و ناسنامەی شەهیدبوونیان وەرگرتووە، ئایا ئەوەش کوردە؟
جیاوازی نێوان هەرێمەکانی چەتەکانی هەتەشەو خۆبەڕێوەبەری
میلیا مانۆ دۆخی سووریای دوای ڕووخانی ڕژێمی سوریای بەراورد کرد بە دۆخی ناوچەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی و وتی: لە حەما، حومس، لازقیە و تارتووس دەبینین عەلەوییەکان و گروپەکانی دیکە چۆن دەژین و ڕووبەڕووی چی دەبنەوە، بۆچی ئەمە ڕوودەدات؟ لە سووریا، بەتایبەتی ئەمڕۆ ژنان مافیان هەیە و مافەکانیان پارێزراون لە دامودەزگاکان و دادگاکان و لە هەموو شوێنێک تێڕوانینی ژنان بەرامبەر کۆمەڵگە و کۆمەڵگە بەرامبەر بە ژنان گۆڕاوە وەک عەرەب، خۆمان لە سیستەمێکی دیموکراسیدا بینیەوە دوای ئەوەی لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییدا ئێمە ئەمەمان بەدەستهێناوە، هیوادارین پڕۆژەی دیموکراسی بەردەوام بێت.
بانگەوازێک لە زرگانەوە بۆ ژنانی سووریا: پرۆسەی هاودەنگیمان پێویستی بە ژنان هەیە
میلیا مانۆ لە زرگانەوە داوای لە ژنانی سووریا کرد و وتی: با هاودەنگی خۆمان بنیات بنێین، دۆخەکە زۆر ئاڵۆزە و پرۆسەکە پێویستی بە هاودەنگی ئێمە هەیە، داپۆشینی دەموچاوی ژنان سیاسەتە، دەستوەردان لە جەستە و جلوبەرگی ژنانیش سیاسەتێکی پیسە ئەوە بێت یان نا، جارێکی تر ئەم پەردە ڕەشانە بەسەر ژناندا دەسەپێندرێت، ژنان دەبێت بە زووترین کات لەوە تێبگەن کە ئازادییان سنووردار دەکرێت و ئەگەر پێکەوە نەوەستین، ئازادیمان لێدەسەندرێتەوە و لێمان دەدزرێت، ئەوکات ئازادیمان بۆ ئێمە وەک خەونێک دەبێت، بۆیە ئێمە ژن و خوشکەکانی سووریا دەبێت پێکەوە بەرگری لە شۆڕشەکەمان بکەین و پاڵپشتی یەکتر بکەین، هێزەکانی هەسەدە لە باوەش بگرین و بەرگری لە مافەکانمان بکەین، گەر پێویست بکا وەک هەر هێزێکی سەربازی چەک هەڵدەگرێت و بەرەنگاری داگیرکاری دەبێتەوە.
"'ئێمە لێرە و ژنانی سووریا دەبێت درێژە بە خەباتی ئازادی بدەن"
میلیا مانۆ داوای لە ژنان کرد دژی چەوساندنەوە و زەوتکردنی ئازادی ڕاپەڕن و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: بۆ ژنانی سووریا بێدەنگ مەبن، لە دژی ستەم و سەپاندنی شتەکان بە پێچەوانەی ویستی خۆیان ڕاپەڕن، دەبێت دەستکەوتەکانی خۆیان ببینن و بزانن ئێمە لە سەدەی ٢١داین، داوای مافەکانتان بکەن و هەموو ژنێک کە لەسەر ئەم زەوییە دەژی نابێت دەستبەرداری مافەکانی بێت و خەبات بۆ کەرامەت و ئازادی خۆی بکات، ئێمە لە سەردەمی ئازادیداین، ئەمە باش بزانن.
هەرچەندە لە هێڵی بەرکەوتنداین، بەڵام دەستبەرداری خەباتی ئازادی نابین، ئێمەی ژنانی سووریا لێرە و لە ناوچەکانمان پێویستە داوای مافەکانمان بکەین و بانگەوازی ئازادی بەرز بکەینەوە، ئێمە پێکەوە تێدەکۆشین و بەم شێوەیە سەرکەوتوو دەبین.