مۆنۆدرامای سەلمە خەڵاتێکی دیکەی بەدەستهێنا

گروپی شانۆی هەوار بە مۆنۆدرامای سەلمە، بڕوانامەی خەڵاتی دبلۆمی فیستیڤاڵی ئۆسترۆڤسکی لە روسیا وەرگرت.

ناوەندی هەواڵ

 

گروپی شانۆی هەوار بە مۆنۆدرامای سەلمە، بە بردنەوەی کوالێتی بەرزی هونەری و نواندنی جیاوازی نمایشەکەیان، بڕوانامەی خەڵاتی دبلۆمی فیستیڤاڵی ئۆسترۆڤسکی لە روسیا وەرگرت.

 

مۆنۆدراماکە کە لەلایەن ئەکتەری شانۆ؛ هەوار فارسەوە نماشدەکرێت، بریتیە لە چیرۆکی مناڵێک کە لە نێو زیندانەکانی ڕژێمی بەعس بەبۆنی خەیار رۆحی دەردەچێت، هەروەها چیرۆکی دایکێک کە بە بەرچاوییەوە مناڵەکەی دەخنکێنن.

 

پێشتر لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی دەن لە مەسقەت _ سەڵتەنەی عومان بەڕێوەچوو، مۆنۆدرامای سەلمە دوو خەڵاتی بردەوە.