لە مەخموور شەهید زیلان بەبیرهێندرایەوە: شوێنپێی دەکەوین
بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی عشتار، زەینەب کناچی ناسراو بە زیلان لە ٢٩ ساڵەی شەهید بوونیدا لە کامپی پەنابەرانی مەخموور بەبیرهێندرایەوە.

مەخموور
بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی عشتار، زەینەب کناچی ناسراو بە زیلان لە ٢٩ ساڵەی شەهید بوونیدا لە کامپی پەنابەرانی مەخموور بەبیرهێندرایەوە، ڕێوڕەسمی بەبیرهێنانەوەکە لە دەزگای بنەماڵەی شەهیدان بە خولەکێکڕێزگرتن بۆ هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد. دوای ئەو ڕێزگرتنە، "قیمەت نەرەخی" ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی عشتار باسی لە واتای ئەو ڕۆژە کرد.
"هەمیشە شوێنکەوتووی شەهیدان دەبین"
قیمەت نەرەخی هەموو ئازادیخوازانی لە کەسایەتی تێکۆشەر زیلان بەبیرهێنایەوەو وتی: هەڤاڵ زیلان لە ساتێکی مێژوویی گرنگدا بە شەهیدبوونی خۆی وەڵامی دەسەڵاتی دایەوە، ئێمە هەمیشە شوێنکەوتووی شەهیدان دەبین، تا ژنێکی کورد هەبێت، درێژە بە هێڵی شەهید زیلان دەدەین، جارێکی دیکە هەموو شەهیدەکان لە کەسایەتی شەهید زیلاندا یاد دەکەینەوە و سەرمان لەبەردەمیاندا دادەنەوێنین.
دوای وتارەکە شانۆگەری ئامادەکراو پێشکەش کرا، دوای شانۆگەرییەکە، ئەو گرووپە مۆسیقییە بە ناوی شەهید ڤەژین ژیان بە گۆرانییەکانیان واتایان بەو ڕۆژە بەخشی. دوای ئەوە گرووپی مۆسیقای ستێرا زێرین و تەڤ-چاندی مەخموور چوونە سەر شانۆ و گۆرانییەکانیان پێشکەش کرد.
مەراسیمی بەبیرهێنانەوەکە بە وتنەوەی گۆرانی کۆتایی هات.