مێهریگان نماوار نووسەری تارانی هێرشی کرایەسەر

مێهریگان نماوار نووسەری تارانی کە بە ناسنامەی ناڕازیی خۆی ناسراوە، رووبەڕووی هێرش بووەتەوەو بە سەختی بریندارا، بەو هۆیەوە باری تەندروستی ناجێگیرە.

ناوەندی هەواڵ

 

توندوتیژی دژ بە چالاکوانانیمەدەنی، نووسەران و هونەرمەندان لە ئێران زیاتر دەبێت، ئەزموونەکانی مێهریگان نماوار، نووسەر و ڕەخنەگری ئەدەبی ڕەنگدانەوەی دۆخی ئێستای مافی مرۆڤ و دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە وڵاتەکەدایە.

 

مێهریگان نماوار بەهۆی ناسنامەی ناڕازییەوە کرایە ئامانج. لە لایەن ئەو هێزانەی کە جلوبەرگی مەدەنییان لەبەردا بوو، تووشی توندوتیژی بوو هەوڵی کوشتنی درا، لە هێرشەکەدا لە نزیک دۆڵی لاباک، دوو پیاو و ژنێک بە دەموچاوی دەمامکەوە بەدوای ئۆتۆمبێلی نووسەرەکەدا کەوتوون و دواتر هێرشیان کردووەتە سەری، هەروەها لە کاتی هێرشەکەدا مۆبایلی نووسەرەکە دزراوە.

 

لە هەواڵەکاندا سەبارەت بە مێهریگان نماوار کە بە سەختی بریندار بووە، باس لەوە کراوە کە نووسەرەکە چاو و دەموچاو و قاچەکانی بریندار بووە و تا ئێستاش بارودۆخی سەختە.

 

 مێهریگان نماوار ڕۆژی ١١ی ئاداری ٢٠٢٠ لە شاری دێهدەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ١٦ ڕۆژ لە ناوەندی زیندانی دێهدەشت ئازاد کرا.