ماڵی وێژەی"کیراتان"ی ئیستەنبوڵ بووەتە شوێنێک بۆ دەنگە جیاوازەکان
شەشەمین فێستیڤاڵی پەرتوکی وێژەی ئیستەنبوڵ کۆتایی هات، ئەم ناوەندە ڕۆشنبیرییە کە میوانداری فێستیڤاڵەکەی کرد، بەردەوامە لە میوانداریکردنی بۆنە جۆراوجۆرەکانی وەک کۆبوونەوەی وێژەیی، بازنەی پەرتوک خوێندنەوە، نمایشی شانۆیی، وۆرکشۆپی پەروەردەیی.
ز. پنار ئەڕۆل
ئیستەنبوڵ- سەردانی فێستیڤاڵی پەرتوکی کیراتانێمان کرد، کە هەموو ساڵێک لەلایەن ماڵی وێژەی کیراتان لە ئیستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت، فێستیڤاڵی پەرتوکی ئەمساڵ ناسینی خۆی بە کۆبوونەوەی هەموو جۆرەکان، ڕەنگەکان، هەمەجۆریی لە باوەش دەگرێت.
مەهتاب گوربوز، یەکێک لەو ڕێکخەرانەی قسەمان لەگەڵ کرد، چووینە سەر مێزێکی بچوک لە پێشانگای پەرتوکدا کە دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی سەربەخۆی تێدا دانابوو، و باسمان لە فرەیی لە خوێندنەوەی پەرتوک و دەنگی ژنان تییدا کرد.
سەرەتا پرسیاری فێستیڤاڵی شەشەممان لە مەهتاب گوربوز کردو باسی ماڵی وێژەی کیراتانێ لە ئەستەنبوڵ کرد و ئەم شوێنەی بە''شوێنی خوێندنەوە'' پێناسە کرد و وتی: ئەوشوێنەیە لە جێگای قسەکردن لەسەر ئەو شتانەی دەیخوێنینەوە، لە سەریان قسە بکەین و شوێنی گوێگرتنە لەیەکتر، لە هەمان کاتدا شوێنی پێکەوە سەیرکردن، پێکەوە بینین، بینینی شتی جیاواز و ئەو شوێنەی قەدری جیاوازییەکان دەزانین، ئێمە ئەم شتە بە پەرتوک، پێشانگە، هەندێکجار بە موزیک، شانۆگەری دەکەین، دەتوانین بڵێین شوێنی هەڵسانەوە و بوژانەوە و چاکبوونەوەیە.
"ئامانجی سەرەکیمان نەگۆڕاوە"
مەهتاب گوربوز ئاماژەی بەوەکرد، لەم شوێنەدا وتار و ڕۆژانی خوێندن و نمایشی شانۆیی و وۆرک شۆپ و فەلسەفه و زمان و بەرنامه له بارەی هەموو ئەمانه بۆ ئیستەنبولییەکان پێشکەش دەکەن و وتی: لە ئێستاوە، ئێمە هەموو ئەمانە بەو چالاکییانەی کە ئەنجامی دەدەن تۆمار دەکەین و ماڵی وێژەیی کیراتانێی ئیستەنبوڵ لە کەناڵی یوتیوب بڵاودەکەینەوە، هەر بۆیە زۆر کەس لە سەرانسەری جیهان شانسی سەیرکردنی بەرنامەکانمانیان هەیە.
سەبارەت بە فێستیڤاڵی کتێبیش ئاماژەی بەوەکرد، بە پێشانگای پەرتوک ناوی نابەن، ئەوان فێستیڤاڵ بە بۆنەیەک پێناسە دەکەن کە تیشک دەخاتە سەر خوێندنەوە و نووسین و قسەکردن لەسەر پەرتوک، و بە چالاکییەکان دەوڵەمەندی دەکەن، وتیشی: ئامانجی سەرەکی یەکەم فێستیڤاڵمان لە ساڵی ٢٠١٩ لەڕاستیدا نەگۆڕاوە، ویستمان بوارێکی هاوبەشی بەرهەمهێنان و هاودەنگی بۆ دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی سەربەخۆ بکەینەوە، ویستمان لە ژینگەیەکی یەکسانیخوازانە و لە هەمان کاتدا لەم فێستیڤاڵانەدا باس لە کێشەکانی بڵاوکەرەوە و بڵاوکردنەوە بکەین.
٢٦ دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی سەربەخۆ بەشدارییان کردووە
مەهتاب گوربوز ڕایگەیاند، ئەمساڵ ٢٦ دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی سەربەخۆ هەن کە بەشدارییان لەفیستیڤاڵەکە کردووە، لەو چوارچێوەیەدا، لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی پەرتوکدا هەموو ئەو کەسانەی کە کاریان هەیە، سەرنوسەر، نووسەر، وەرگێڕ، ڕێکخەر، تەنانەت کرێکارانی چاپخانەکانیش، هەموو ئەو کەسانەی بە هەوڵدان بۆ پارەدان پەرتوکیان بەرهەمدەهێنا و سەرەڕای ئەمەش بوونی دەزگایەک چاپ و بڵاوکردنەوە کە سەربەخۆ بێت بۆ ئەوان زۆر گرنگە.
بە ناوی وتووێژی ژنانەوە کۆدەبنەوە
ئەم فێستیڤاڵە بە تایبەتی جەخت لەسەر فڕە دەنگی و فرەچەشنی دیدگاکان، هەمیشە ژینگەی بۆ دەنگە جیاوازەکان ڕەخساندووە، پرسیارمان لەمەهتاب گۆربۆز کرد دەربارەی پلان و کردەوە نوێیەکانیان بۆ بەهێزکردنی ئامادەبوون و دەنگی ژنان وتی: گرنگیدانمان لەسەر ئەم بابەتە تەنیا لە فێستیڤاڵی پەرتوکدا سنووردار نییە و لە هەموو بۆنەکانماندا ئەم هەستیارییەمان هەیە، ماڵی وێژەی ئیستەنبوڵ هەرگیز شوێنێکی مۆنۆفۆنی و تاکڕەنگ و سنووردار نەبووە و نابێت، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش شەش ساڵ لەمەوبەر بە فێرکردنی زمانی کوردی و یۆنانی دەستمان بە پرۆگرامی "زمانەکانی خاک" کرد، ئامانجمان ئەوە بوو کە پردێک بین بۆ ئەوەی خەڵک زیاتر ئاشنا بن بە زمانەکانی ئەم خاکە، لەم ماوەیەدا بەردەوام وۆرکشۆپی زمانی کرمانجیمان ئەنجامداوە و ماوەی دوو ساڵە پەروەردەی زازاکیمان بۆ بەرنامەکانمان زیاد کردووە، لە بەرنامەکانی داهاتوودا پلانمان هەیە زمانی عەرەبی و فارسی و تەنانەت ڕێنووسی کۆنیش بۆ ئەم کۆمەڵەیە زیاد بکەین، ئەگەری ئەوە هەیە کە ئێمە خولەکانی زمانی یۆنانییش دەستپێبکەینەوە.
وتیشی: لەم بارودۆخەی ئێستادا بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕین، ڕەنگە هۆکاری نائومێدی زۆر هەبن؛ وەک کۆمەڵگەیەک ڕووبەڕووی چەندین تەحەددا دەبینەوە، بەڵام وێژە ژیانە، کاتێک بەرگری لەوێژە دەکەین و ژینگەی بۆ دروست دەکەین، لەڕاستیدا بەرگری لە ژیانی خۆمان دەکەین، بەرگری لە مافی ژیان دەکەین، بەردەوام بوون لە دروستکردن و هاوبەشکردنی بیرۆکە و قسەکردن ڕێگەی ئێمەیە بۆ ئەوەی جیاواز بین، هەموو ئەمانە ئامانجی سەرەکی ماڵی وێژەن ئەگەر توانیومانە بگەین بەم ئامانجە تەنانەت لە ئاستێکی بچووکیشدا بێت، ئەوە مایەی ڕەزامەندییە، بڕیارمانداوە بەم شێوەیە بەردەوام بین و هەموو هەوڵێک دەدەین.
دەنگدانەوەی دەنگی ژنان لە ستاندەکانی بڵاوکردنەوەدا
لەکاتی سەردانیکردنی کۆشکەکانی بڵاوکەرەوەکانی ئامادەبووی فێستیڤاڵەکەدا، بەدوای شوێنەواری ئامادەبوون و دەنگی ژناندا گەڕاین، لەم نێوەندەدا بڵاوکراوەی ئیستۆس کە لە ساڵی ٢٠١١ بە ئامانجێکی دیاریکراوەوە دەستی بە چالاکییەکانی کردووە، سەرنجی ئێمەی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و هەروەها سەردانی هەریەکە لە کۆمەڵەی پەرتوکخانەی ئامەد لە بڵاوکراوەکانی لیس، چاپخانەی سەربەخۆ. کۆشکی بڵاوکردنەوەی "١٦٠ کم"، بڵاوکراوەکانی ئۆبیچیم و بڵاوکراوەکانی پەیوەندمان کرد.