ماڵى هاوڵاتییەک لە گوندى گەڵاڵە بۆردوومان کراو خاپور کرا
بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە ڕێگەى فڕۆکەى جەنگییەوە، ماڵی هاوڵاتییەکى دانیشتووى گوندى گەڵاڵەى سەر بە شارۆچکەى ماوەت لە سنوورى سلێمانى بۆردومان کرا.

ناوەندی هەواڵ
کامەران حەسەن، قایمقامى ماوەت ڕایگەیاندووە، کاتژمێر ١:٠٠ی بەرەبەیانى ئەمڕۆ ٢٩ی کانوونی دووەم، لە رێگەى فڕۆکەى جەنگییەوە، خانووى هاوڵاتییەکى دانیشتووى گوندى گەڵاڵە بۆردوومان کرا و بە تەواوى خاتوونەوەکە خاپورکرا.
ئاماژەى بەوەش کردووە، ڕووداوەکە هیچ زیانێکى گیانى نەبووە، چونکە شەوى ڕابردوو خێزانەکە لە سلێمانى بوون .
بەپێى زانیارییەکان، هاوڵاتییەکە ناوی ساڵح رەسوڵە، هاوڵاتییەکى گوندەکەیە و بە شاهیدى خەڵکى گوندەکەش ئەو کەسە هاوڵاتییەکى مەدەنییە.