مامۆستایانی ئێزدی لە ڕێگەی وانەی کۆمینات و ژنۆلۆژیەوە ژیانێکی نوێ بونیاد دەنێن

ئەو ژنە مامۆستا ئێزدیانە حەوت ڕۆژ ڕاهێنانیان لەسەر ژیانی کۆمینات و ژنۆلۆژی وەرگرت، دەڵێن: سەرەتا بە پەروەردەکردنی خۆیان دەست پێدەکەن، پاشان منداڵەکانیان.

شنگال

دوابەدوای کۆمەڵکوژییەکانی ساڵی ٢٠١٤ی شنگال و ئازادکردنی پێکهاتەی ئێزدی، قوتابخانەی کوردی کرایەوە، ئێزدییەکان بە زمانی دایکییان خوێندنیان وەرگرت، هەرچەندە زمانی عەرەبی زمانی فەرمی فێرکارییە لە شنگال، بەڵام مامۆستایانی ئێزدی چەندین قوتابخانەی کوردییان دامەزراند بۆ ئەوەی بە زمانی زگماکییان فێری قوتابیان بکەن.

 

لەگەڵ داخستنی قوتابخانەکان و کۆتایی هاتنی پشووی هاوینە، مامۆستایانی ژن لە گوندی سەردەشت خولێکی ڕاهێنانی حەوت ڕۆژەیان لەسەر ژیانی کۆمینات و ژنۆلۆژی ڕێکخست، ئەم مەشقە لەلایەن تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی و ئەکادیمیای ژنۆلۆژی شنگالەوە پاڵپشتی کرا.

 

مامۆستا دالیا شنگالی ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی چوار ڕۆژە مەشق و ڕاهێنان لەسەر کۆمینەکان و ژنۆلۆژی وەردەگرن، وتی: ئەم مەشەقە بۆ ئێمە لەڕادەبەدەر گرنگە، ئێمەش وەک تاک و پێکهاتەکانی تر پێویستمان بە پەروەردە هەیە، بەتایبەتی لە بابەتە نوێیەکانی وەک کۆمین و ژنۆلۆژی، کۆمین وەک شێوازێکی ژیان، دوور نییە لە کۆمەڵگەی ئێزدیمان، بەڵام ئێمە لایەنی دیموکراتیکمان نییە، دەبێت بتوانین ئەم لایەنە بەهێزتر بکەین و ڕێگاکانی پێکەوەژیان بونیاد بنێین بۆ ئەوەی چیتر پێویستمان بە دەسەڵاتێکی تر یان دەوڵەت نەبێت، هەروەها ژنۆلۆژی زۆر گرنگە بۆ ئێمە وەک ژن تا باشتر خۆمان بناسین.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە گرنگی پەروەردەی بەم قسانە دەربڕی وتی: کاتێک خۆمان پەروەردە دەکەین، دەتوانین ڕێگری لە زۆر شت بگرین، ئەگەر پێشتر ئاگادار و پەروەردە بووینایە، فەرمانی ٢٠١٤ بەسەر ئێمەدا نەدەهات، چونکە پەروەردەکردنیمان بە واتای بەرگریکردن لە خۆمانیش دێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمەی مامۆستایان لێرە وەک بەشێک لە کۆمەڵگەیەکی یەکگرتوو خوێندن وەردەگرین، ئەو منداڵانەی دێنە لای ئێمە ڕۆژێک دەبنە سەرکردەی ئەم کۆمەڵگەیە، ئەوەی ئێمە فێریان دەکەین کاریگەری دەبێت لەسەر چۆنیەتی گەورەبوونیان، ئەوەی ئێمە وەک مامۆستا لەم کۆمەڵگەیە تێدەگەین، دەیگوازینەوە بۆ کۆمەڵگەکەمان، منداڵان وەک تەختەی سپی وان، هەرچییەک پێشکەشیان بکرێت قبوڵی دەکەن، بۆیە زۆر گرنگە ئێمە لە خۆمان و کۆمەڵگەکەمان تێبگەین.

 

پەروەردەی زمانی دایکی... پاراستنی بوون

زمانی دایکی بۆ پێکهاتەکان گرنگییەکی سەرەکی هەیە و لە شنگالیش زمانی عەرەبی زمانی فەرمی فێرکارییە، مامۆستا دالیا شنگالی سەبارەت بە زمانی دایک وتی: کاتێک بە زمانێکی دیکە پەروەردە دەکرێین، فێری مێژووەکەی دەبین، بەڵام ئەگەر بە زمانی خۆمان و بە مێژووی خۆمان پەروەردە بین، بوونی خۆمان دەپارێزین، بەم شێوەیەش ئەم پەروەردەیە دەگاتە دەستی منداڵەکانمان، زمان و کولتوورەکەمان پارێزراو دەبێت، ئێمە نەک تەنها بە زمانی کوردی، بەڵکو بە زمانەکانی دیکەش پەروەردە بین.

 

مامۆستا دالیا شنگالی وتی: پێویستە زیاتر گرنگی بە بەرنامەکانی هۆشیاری کۆمەڵگە بدرێت، ئەگەر ئێمە بەشێک نەبین لە کۆمەڵگەیەکی یەکگرتوو، ناتوانین پێناسەی ناسنامەی خۆمان بکەین، هاوپەیمانی لە نێوانماندا نامێنێت، ئەگەر پێکهاتە دیموکراتیکەکانمان دامەزرێنین، ژنانیش مافەکانیان بەدەست دەهێنن، بۆیە ئێمەی ژنان زۆر پێویستمان بەو پێکهاتانە هەیە، دواتر منداڵەکانمان پەروەردە دەکەین بەم شێوەیە کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و خوێندەوار سەرهەڵدەدات.

 

“ژنۆلۆژی بوون و مێژووی ژن دەگەڕێنێتەوە”

 

هەروەها مامۆستا جیلان سلێمان خۆشحاڵی خۆی بە بەشداریکردنی لە مەشقەکەدا دەربڕی و وتی: لە ڕێگەی ژیانی کۆمینەوە دەتوانین یارمەتی ئەو کەسانە بدەین کە پێویستیان بە ناو کۆمەڵگەکە هەیە، بوونی ئەو کۆمینانە بە واتای خۆبەڕێوەبردن دێت، ئەوەی مرۆڤ سەربەخۆ دەکات لە کەسانی تر، لە هەموو ئەو فەرمانانەی کە دژی کۆمەڵگەی ئێزدیمان دەرکرابوون، ژنان کرانە ئامانج و لە ئەنجامدا پشتگوێ خران، مێژووەکەمان لەدەستچوو، ئێمە لە مێژووی خۆمانەوە دەزانین چەند ژن بەرەنگاری بوونەوە و بەرامبەر دوژمن وەستانەوە، هەروەها دەتوانین لە ڕێگەی ژنۆلۆژیەوە بوونی ژنان و مێژووی ژنان بگەڕێنینەوە.