لەیلا زانا: بەزۆر کورد سنووردار مەکەن
لەیلا زانا، سیاسەتمەداری کورد کاردانەوەی بەرامبەر دەستگیرکردنی ئەو گەنجانەی هەڵپەڕی بوون دەربڕی و وتی: بەزۆر کورد سنووردار مەکەن.

ناوەندی هەواڵ
لەیلا زانا، سیاسەتمەداری کورد بە لێدوانێک کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆیدا کاردانەوەی بەرامبەر دەستگیرکردنی ئەو گەنجانەی کە بە گۆرانی کوردی هەڵدەپەڕێن، نیشان دا.
لەیلا زانا وتی: بەزۆر کورد سنووردار مەکەن، ئەگەر دەتانەوێت بە گۆرانییە کوردییەکانمان و دەهۆڵ و زورنا و دروشم هەموومان ببەنە دەرەوە بۆ مەیدان و گۆڕەپانەکان، دڵخۆشین.
٦ ژنی گەنج بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ئەو وێنانەی لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە شارەدێی میسیرجی شاری سێرت گیراون و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بڵاوکراونەتەوە، لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا دەستبەسەرکراون.