لەیلا زانا: برینەکەی ڕۆبۆسکی هێشتا نوێیە

لەیلا زانا، سیاسەتمەداری کورد سەردانی گۆڕی ئەو کەسانەی کرد کە لە کۆمەڵکوژییەکەی ڕۆبۆسکیدا گیانیان لەدەستدا، وتی: برینەکانی ڕۆبۆسکی هێشتا نوێیە.

 

ناوەندی هەواڵ

 

لەیلا زانا، سیاسەتمەداری کورد و شاندی یاوەری لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن سەردانی گۆڕی ڕۆبۆسکییان کرد لە شرناخ، هەروەها نوێنەرانی پارتی دەم ئایشەگوڵ دۆغان و زەکی ئیرمەز لەگەڵ شاندەکە بوون، لە لایەن خێزانی ڕۆبۆسکییەوە پێشوازی لێکرا.

 

لەیلا زاناو شاندەکەی چوونە سەردانی گۆڕی ١٧ منداڵ و ٣٤ کەس کە لە هێرشەکەی ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١دا کۆمەڵکوژکران.

 

"ڕۆبۆسکی هەمیشە لە مێشکی ئێمەدایە"

لەیلا زانا ڕایگەیاند، برینەکەی ڕۆبۆسکی هێشتا نوێیەو وتی: لە کێشەیەکی گەورەداین، ئەم برینە هێشتا نوێیە، ئازاری نیوالا قەسابا، و زیلان و دەرسیم و ڕۆبۆسکی ئازاری گه لی کورده، ئێوە تەنها ڕۆڵەکانی ڕۆبۆسکی نین هی کوردستانن، خۆزگە ئەم بارگرانییە تەنها لەسەر شانی ئێوە نەبوایە، بەڵکو دەوترا کە ئەم کۆمەڵکوژییە لە ئەنقەرەدا ون ناکەێت، بەڵکو وەک نیوالا قەساب لە تاریکیدا بەجێهێڵدرا، هەرگیز لەبیر ناکرێن، ڕۆبۆسکی هەمیشە لە مێشکی ئێمەدایە، دایکانی ڕۆبۆسکی هێشتا دادپەروەرییان دەوێت بۆ داهاتوویەکی ئازاد، پێویستە ئەم کۆمەڵکوژییە دەستبەجێ ڕوون بکرێتەوە، لە تاریکیدا نەمێنێتەوە.

 

سەردانەکە بە دانانی گوڵی قەرنەفیل لەسەر گۆڕەکان کۆتایی هات، شاندەکە دەڕۆن بۆ گوندی مەلە لە شرناخ.