لەناو پەرەسەندنی تاوانەکان لە ناوچەکانی ساڵی ١٩٤٨، چالاکوانێک بە گولە کوژرا
سۆزان عەبدولقادر بیشارە، چالاکوان دوای ئەوەی لە شاری تیرە لە ناوچەی سێگۆشەی باشوور لە چوارچێوەی ناوچەکانی ساڵی ١٩٤٨ تەقەی لێکرا، کوژرا.

ناوەندی هەواڵ- ڕووداوی تەقەکردن لە سۆزان عەبدولقادر بیشارە،چالاکوان تیشکی خستەسەر پەرەسەندنی توندوتیژی لە ناوچەکانی فەلەستین کە ساڵی ڕابردوو ٢٢١ هاوڵاتی لە تاوانە هاوشێوەکاندا کوژران.
سۆزان عەبدولقادر بیشارە، چالاکوانی کۆمەڵایەتی، تەمەن ٤٠ساڵ، ڕۆژی ٢٩ی نیسان، دوای ئەوەی لە شاری تیرە 'گوندێکی فەلەستینی کە دەکەوێتە بناری ڕۆژئاوای چیای کارمل' لە ناوچەکانی ساڵی ١٩٤٨ تەقەی لێکرا، بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان گیانی لەدەستداوە.
سۆزان عەبدولقادر بیشارە، کاندیدی پێشووی شارەوانی تیرە بوو لە لیستی گەنجانی ئایندەدا، لە پلاتفۆرمی هەڵبژاردنەکانی لیستەکە بە ناوی "دەنگی تۆ، داهاتووی وڵاتێک" بوو.
کوژرانی سۆزان عەبدولقادر ژمارەی قوربانیانی ناوچەکانی ساڵی ١٩٤٨ لە سەرەتای مانگی نیسانەوە بۆ ٢٣، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٨٣ قوربانیە، لە نێو قوربانییەکان چوار ژن و دوو گەنج هەیە کە تەمەنیان ١٨ ساڵ و کەمترە، کە شەش هاوڵاتیان بە دەستی پۆلیسی ئیسرائیل کوژراون.
لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ٢٢١ کەس بە تاوانی هاوشێوە لە ناوچەکانی فەلەستین، لە چوارچێوەی خاکەکانی ساڵی ١٩٤٨ کوژراون، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٢٢٢ کەس کوشتنیان ئەنجامداوە.