لێکۆڵینەوەی ئێپستین؛ ناوی کەسانی نوێ ئاشکرا بوون

لەو لێکۆڵینەوەیەی کە لە فەڕەنسا دوای بڵاوبوونەوەی بەڵگەنامەکانی ئێپستین دەستیپێکرد، ناوی نوێ ئاشکرا بوون. داواکاری گشتی ڕایگەیاند کە هەنێک کەس پەیوەندییان بە بەڕێوەبەرانی پێشووی ئاژانسەکانی مۆدێلەوە مانکن هەبووە.

ناوەندی هەواڵ

 

 بڵاوکرایەوە کە لە لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە پەیوەندییەکانی فەرەنسا بە دۆسیەی جێفری ئێپستینەوە — کە بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵان و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە هاتە ئاراوە و لە زینداندا بە مردوویی دۆزرایەوە

 

لێکۆڵینەوەکان لە فەرەنسا فراوانتر بوون

داواکاری گشتی پاریس لۆرا بیکۆ لە بەرنامەی گران جوری کە لە ڕادیۆی ئاڕ تی ئێڵ و کەناڵی ئەنجومەنی پیرانی گشتی پەخشکرا هەڵسەنگاندنی گرنگی سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکە کرد. لۆرێ بیکۆ ڕایگەیاندووە، لێکۆڵینەوەکانی 'بازرگانیکردن بە مرۆڤ' کە لە فەرەنسا دەستیپێکردووە، فراوانتر بووە، دوای ئەوەی لە ساڵی ڕابردوودا لە ئەمریکا زیاتر لە 3 ملیۆن بەڵگەنامەی ئێپستین لەگەڵ خەڵکدا هاوبەشکراون.

 

داواکاری گشتی لۆرێ بیکۆ ڕایگەیاندووە، لە لێکۆڵینەوەکانی ئەنجامدراودا، نزیکەی ٢٠ قوربانی ناسێنراون، کە پێشتر ١٠ کەسیان ناویان لە فایلەکەدا نەهاتووە.

 

ئاماژە بەوە کراوە کە بەشێکی بەرچاو لە قوربانییەکان پەیوەندییان لەگەڵ بەڕێوەبەرانی پێشووی دەزگاکانی مۆدێلکردن ژان لوک برۆنێل و گرالد ماری هەبووە کە ناوەکانیان لە بەڵگەنامەکانی ئێپستیندا هاتووە.

 

لۆرێ بیکۆ ڕایگەیاندووە کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا بەشێک لە قوربانییەکان لە دەرەوەی وڵاتن و داوای هاوکاری یاسایییان لە وڵاتانی جیاواز کردووە.