لێکۆڵینەوە نایاساییەکانی پۆل-نێت لەسەر گوڵستان دۆکو
بەپێی ئەو هەواڵەی لەلایەن ئاژانسی ژن نیوزەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکرێت کە بەر لە ونبوونی گوڵستان دۆکو، لەلایەن سیستمی زانیاریی پۆلیس پۆل-نێتەوە چەندین لێکۆڵینەوە و پشکنینی نایاسایی لەسەری ئەنجام دراون.
ناوەندی هەواڵ
دەرکەوت کە پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی گوڵستان دۆکو دەستبەسەر کراون، دوو مانگ بەر لە ڕووداوەکە و لە ڕۆژی ونبوونی گوڵستاندا، ڕێگەی سیستەمی زانیاریی پۆلیسەوە پۆل-نێت چەندین لێکۆڵینەوە و پشکنینی نایاساییان ئەنجام داوە.
لەگەڵ ئەوەی لە لێکۆڵینەوەی گوڵستان دۆکو دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردن بەردەوامن، لە ۲۷ی تەمووزدا لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنێکدا کە لەلایەن داواکاری گشتی کۆماری لە ئەرزڕۆم دەستی پێکردووە، ۱٨ کەس دەستبەسەر کراون.
پۆلیس و سەربازان لە نێو تۆمەتباران دان
زاندراوە کە نزیکەی هەموو ئەو کەسانەی دەستبەسەر کراون هێزە ئەمنییەکانن، و زاندراوە کە ئەم پۆلیس و سەربازانە لە بەروارە جیاوازەکاندا ڕێگەی بەرنامەی سیستەمی زانیاریی پۆلیسەوە پشکنینی نایاساییان لەسەر گوڵستان کردووە.
ئەو بەڵگەیەی ئاژانسی ژن نیوز بەدەستی هێناوە نیشانی دەدات کە بەر لە بێسەروشوێن گوڵستان، لە ۲٥ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۹دا، پۆلیسێک بە ناوی م.ک. کە لە نووسینگەی ڕووداوەکانی شاری فەرمانگەی پۆلیسی دێرسم کاری دەکرد، لە کاتژمێر ۱۶:۱٤دا بە بەکارهێنانی بەرنامەی مۆدیۆلی ئەمنی مۆبایلی پۆلیس پۆلچەپ ژمارەی ناسنامەی کۆماری تورکیای گوڵستان دۆکوی پشکنیوە. هەروەها دەرکەوت کە هەمان پۆلیس لە نێوان کاتژمێر ۰٨:۰٨ و ۰٨:٤۷دا چوار جار و لە ٤ی کانونی یەکەمی ۲۰۱۹شدا لە کاتژمێر ۱۷:٤۹دا جارێک ژمارەی ناسنامەی
کۆماری تورکیای گوڵستان دۆکوی پشکنیوە.
چۆن پرسیار لەسەر زانیارییەکانی گوڵستان کراوە؟
لە بەڵگەکەدا هاتووە: پۆلیسێکی تر بە ناوی ج.س. ڕایگەیاندووە کە لە ٤ی کانونی دووەمی ۲۰۲۰، کاتژمێر ۲۲:٤۱، واتە ڕۆژێک بەر لە ونبوونی گوڵستان دۆکو، لە سیستەمەکەدا گەڕان لەسەر زانیارییەکانی کراوە.
پۆلیس ئـ.ب. کە لە فەرماندەیی بنکەی پۆلیسی شەهید ناهیت بولوت لە ناوچەی ناوەندی دێرسم کاری دەکرد، لە ٥ی کانونی دووەمی ۲۰۲۰دا، واتە لەو ڕۆژەی کە ون بووە، لە کاتژمێر ۲۳:۳٥دا، بە بەکارهێنانی ژمارەی ناسنامەی کۆماری تورکیا بەبێ ئەوەی لە خانەی ناساندندا هیچ زانیارییەک بنووسێت، لە سیستەمەکەدا لێکۆڵینەوەی لەسەر گوڵستان دۆکو کردووە. ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە کە کارتی ناسنامە، مۆڵەتی شۆفێری، ئەمنییەتی تایبەت، پێناسەی تاوان و وێنەی پاسپۆرت نیشان دراون.
لە بەڵگەکەدا هەروەها هاتووە: ئـ.ب. لە هەمان ڕۆژدا چەندین جار لە سیستەمەکەدا لەسەر گوڵستان دۆکو گەڕاوە.