لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی ئەسەد دەکرێت
بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی ئەسەد تیمێکی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتووەتە شام و دەڵێن: بەڵگەنامەی زۆرمان لەسەر تاوانەکان کۆکردووەتەوە کە شۆکهێنەرن.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆبێرت پێتیت، سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی سەردانیکردنی تیمێکی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ شام بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی ئەسەد ڕایگەیاند، تیمێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی ئەسەد گەیشتنە شام و داوایان لە دەسەڵاتی نوێی سووریا کردووە، ڕێگەیان بدات بە شێوەیەکی مەیدانی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی سەردەمی ئەسەد بکەن.
باسی لەوەشکردووە، ناوی سەدان زیندان و ناوەندی بەناو ئاسایش و شوێنی ئەشکەنجەدانیان تۆمارکردووە کە هەریەکەیان شوێنی ئەشکەنجە و شاردنەوەی گۆڕی بەکۆمەڵی تایبەت بەخۆیان هەبووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵگەنامەی زۆریان کۆکردووەتەوە، بەڵام پاراستنی بەڵگەنامەکان پێویستی بە هەنگاوی کرداری هەموو بەرپرسان هەیە.
هاوکات، لەناو بەڵگەنامەکاندا ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە، سیستمێکی دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانی ئەوتۆ لە سووریا هەبووە کە تەنیا رۆڵی چەوساندنەوەی زیندانییەکان نەبووە، بەڵکو ئامانجیشی ئازاردانی هەزاران خێزانیش بووە.