بانگەواز بۆ ژنانی نەخۆشی ناو زیندان کرا

دەستپێشخەری ئازادی بۆ زیندانیانی نەخۆش لە هەفتەی ٤٦١ی خۆیدا سەرنجی خستەسەر دۆخی زیدانیانی نەخۆش، ئۆزگێ ئۆزبێک،ڕێحان کاڤاک ئۆزبەک، سێلڤەر یڵدرم و پینار تیکیت، کە لە زیندانی ژنان لە سینجان ڕاگیراون.

ناوەندی هەواڵ

 

دەستپێشخەری ئازادی بۆ زیندانیانی نەخۆش لە هەفتەی ٤٦١ی خۆیدا سەرنجی بۆ بارودۆخی ژنانی نەخۆشی ناو زیندانی سینجان ڕاکێشا.

 

سیاسەتمەداران و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لە بەردەم لقی ئەنقەرەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ -İHD بەشدارییان لە خوێندنەوەی بەیاننامەیەکدا کرد.

 

بەشداربووان پۆستەرێکیان هەڵگرتبوو "چارەسەرکردن مافێکە ناتوانرێت ڕێگری لێبکرێت و زیندانییە نەخۆشەکان ئازاد بکرێن" لەلایەن ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندیی IHD، نورای چەڤیرمەن بەیاننامەکە خوێندرایەوە.

 

٦٥١ کەس لە زیندانییەکان نەخۆشی سەختییان هەیە

نورای چەڤیرمەن ئاماژەی بەوەدا کە زیندانییەکان بەردەوامن لە تێکۆشان بۆ ژیان لە زیندانەکان، بەم شێوەیە قسەی کرد:

"زیندانیان ناتوانن بچنە نەخۆشخانەکان، پێشێلکاری بەرامبەر کەرامەتی مرۆڤایەتی ئەنجامدەدرێت، بەپێی ئەوەی وەک کۆمەڵەی مافی مرۆڤ دۆزیمانەوە ٦٥١ هەزار و ٥١٧ زیندانی نەخۆش لە زیندانەکاندا هەن، لە نێو ئەو نەخۆشانەدا ئەو کەسانەی تەمەنیان گەورەترە و ناتوانن بە تەنیا بژین، لە زیندانەکاندا دەهێڵرێنەوە."

 

زیندانییەکان مامەڵەی مرۆڤانەیان لەگەڵ ناکرێت

نورای چەڤیرمەن لە زیندانی ژنان لە سینجان سەرنجی بۆ دۆخی زیندانییە نەخۆشەکانی ئۆزگێ ئۆزبێک، ڕێحان کاڤاک ئۆزبەک، سێلڤەر یڵدرم و پینار تیکیت ڕاکێشا و وتی: " پێویستە پشکنین و چارەسەری نەخۆشەکان بەشێوەیەکی بێ کەموکوڕی ئەنجامبدرێت و مافی تەندروستیان پارێزراو بێت، ئەوانەی ناتوانن لە زیندان بمێننەوە دەستبەجێ ئازاد بکرێن."

 

نورای چەڤیرمەن کێشە تەندروستییەکانی زیندانیانی بەم شێوەیە باس کرد:

 

ئۆزگێ ئۆزبێک، بەهۆی بوونی وەرەمێک لە مێشکیدا، نەشتەرگەرییەکی مێشکی لە نەخۆشخانەی ئاسیبادەم لە ئەستەنبوڵ بۆ کراوە، لەئەنجامی ئەو داواکاریانەی کە بەهۆی باری سەختی و نەشتەرگەرییەکەی ئەم دواییە پێشکەشکرا، پەیمانگای پزیشکی دادوەری ئەستەنبوڵ بڕیاریدا لەسێدارەدانی بۆ ماوەی ٣ مانگ دوابخات، دوای ٣ مانگ بڕیارەکەی درێژ نەکرایەوە و دووبارە دەستگیرکرایەوە و بۆ زیندانی ژنانی گێبزێ گواسترایەوە، هەرچەندە لە بڕیاری دەستەی تەندروستی نەخۆشخانەی فێرکاری و توێژینەوەی داریکا ڕاپۆرتی بۆکرا کە "مانەوەی لە ژێر بارودۆخی زینداندا گونجاو نییە"، بەڵام ئەم ڕاپۆرتە لەلایەن پەیمانگای پزیشکی دادوەری ئەستەنبوڵەوە وەرنەگیرا و ڕاپۆرتی "دەتوانێت لە زیندان بمێنێتەوە" درا.

 

ئۆزگێ ئۆزبێک وەرەم لە مێشکیدا هەیە و چارەسەری بەردەوامە و لە هەمان کاتدا دەبێت لە داهاتوودا دووبارە نەشتەرگەری بۆ بکرێتەوە، لە ٩ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٢، جارێکی دیکە لە نەخۆشخانەی پەروەردە و توێژینەوەی داریکا فەرابی ڕاپۆرت درا کە دەبێت لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە، چونکە لە زینداندا هەمیشە سەرئێشەی هەیە، بەهۆی فشاری وەرەمەکە لەسەر ئەندامە هەستیارەکانی تووشی کێشەی لەدەستدانی بیستن دەبێت.

 

لە میانەی ئەو دیدارانەی کە لەگەڵ سەربازەکان و ئیدارەی زیندان ئەنجامدرا، داواکاری گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بە ئامبولانس یان ئۆتۆمبێلی مەدەنی سەر بە دامەزراوەکە بە بەیاننامەی "پێویستە ڕاپۆرت لە سێ پزیشکی جیاواز وەربگیرێت" ڕەتکرایەوە.

 

چەندین نەخۆشی هەیە

ڕێحان کاڤاک، لە مەمکیدا گرێیەکی هەیە و دەبێت ساڵانە جارێک مەمۆگرامی بۆ بکرێت، زیادبوونی غودەی دەرەقی ژەهراوی هەیە، تووشی گرژبوون و هەروەها تەنگەنەفەسی بووە، گورچیلەکانی تێکچووە، کاتێک چووە لای پزیشک دەرکەوتووە کە تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بووە.

 

چاوەکانی نابینن

سێلڤەر یڵدرم، ماوەی ٢٤ ساڵە لە زینداندایە، چاوی ​​ڕاستی بە تەواوی بینای لەدەستداوە، چاوی چەپی ٪ ٧٠ی بینینی لەدەستداوە، بۆ ئەوەی بینینی چاوی چەپی تێک نەچێت پێویستە لە ڕووناکی بپارێزرێت، واتە چاویلکەی خۆر بەکاربهێنێت و هەرچەندە لە ڕەچەتەی پزیشکەکەی نووسراوە، بەڵام ئیدارەی زیندان قبوڵیان نەکردووە، بۆیە ڕەنگە نەخۆشییەکەی بەرەو خراپتر بچێت.

 

پینار تیکیت، کیسی ئاراکنۆید لە مێشکیدا هەیە، پزیشکی پسپۆڕی مێشکی کە سەیری ئەنجامی MRI ی کرد، دەرکەوت کە کیسی مێشکی زۆر گەورەیە و قەبارەکەی ٨ سانتیمەترە، کە فشار دەخاتە سەر ناوچەی مێشک و کاریگەری لەسەر کارکردنی مێشک هەیە، ئەمەش کێشە لە مرۆڤەکاندا دروست دەکات وەک سەرئێشە و هەندێکجاریش گرژبوون.

 پزیشکەکان نایانەوێت لە بارودۆخی زینداندا نەشتەرگەری بکەن، ئەگەر کیسەکە نەشتەرگەری نەکرێت کاتێک دەگاتە ١٠ سانتیمەتر، ئەوا زیان بە خوێنبەرەکانی دەگەیەنێت.