سپێدە قالیان: دادگاکانی ئێران هیچ شەرعیەتێکیان نییە

سپێدە قالیان لە زیندانی ئەڤین، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئامادە نابێت لەبەردم دادگا و وتی: "دادگاکانی ئێران دەسەڵات و شەرعیەتیان نیە."

ناوەندی هەواڵ

 

چالاکوانی مەدەنی و زیندانی سیاسی لە زیندانی ئەڤین سپێدە قالیان لەسەر سکاڵای پێشکەشکاری بەرنامە "ئامینسەدات زەبیحپوور" بانگی دادگا کرا.

 

مەهدی قالیان برای سپێدە قالیان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە: " خوشکەکەم سپێدە قالیان ڕایگەیاندووە کە لە دادگا ئامادەنابێت، کەسێک بە ناوی ئامینسەدات زەبیحپوور بە بیانووی "بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان"، "پڕوپاگەندە دژی ڕژێمی ئێران"، سکاڵای لە خوشکەکەم سپێدە قالیان کردووە، کە دەبێت ڕۆژی چوارشەممە لە دادگای تاران ئامادەبێت."

 

"ناچمە ئەم دادگا سەیرە"

ئاماژە بەوە کرا کە سپێدە قالیان پێشتر لە دادگای ئینقلاب دادگایی کراوە و حوکمی بەسەردا سەپێنراوە، سەبارەت بەو پرسە سپێدە قالیان نامەیەکی نووسی و وتی: دۆسیەیەکی دیکە هەیە کە پەیوەندی بەو تۆمەتانەوە هەیە، پێشتر لقی ٢٤ی دادگای ئینقلاب پەیوەندی پێوە کردم بۆ ئەوەی شایەتی بدەم، بە پێی بۆچوونی من حوکمی ڕژێمی ئێران کە لە ماوەی چەند خولەکێکدا چەند کەسێک لە دادگاکان لە سێدارە دەدات، نە دەسەڵاتی هەیە و نە شەرعییەت، هەر بۆیە من لەبەردەم ئەم دادگا سەیرە ئامادە نابم."

 

ئەو ڕۆژەی ئازاد کرا دەستگیر کرا

ئەو چالاکوانی مافی مرۆڤە بە تۆمەتی پشتیوانی لە بەرخۆدانی کرێکاران لە ئێران دەستبەسەرکرا و حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

 

ئەو ڕۆژەی سپێدە قالیان لەبەردەم زیندانی ئەڤین ئازاد کرا، باڵاپۆشی لابرد و دروشمی "خامەنەیی ئەی پیاوی دڕندە، دەتخەینە ژێر زەوی" و لە زۆر لایەنەوە پشتیوانیی وەرگرت، سێپیدە قالیان بە هۆی ئەو دروشمانەی کە لە ڕۆژی ئازاد کردنیدا وتبووییەوە، جارێکی دیکە دەستبەسەر کرا.

 

سپێدە قالیان، لە کۆتایی مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١٨، لە یاداشتێکدا کە لە دیجیتاڵ میدیادا بڵاوکرایەوە، ئاماژەی بەوە کرد کە پێشکەشکاری بەرنامەی ٢٠٣ تیڤی ئامێنەسادات زەبیحپوور بە فەرمی سکاڵای لەسەر کردووە، سپیدە قالیان سەرنجی بۆ ڕۆڵی ئامینسەدات زەبیحپوور، پەیامنێران و پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران لە دژی ناڕازییان ڕاکێشا.