گرانی نرخ ئێرانی خستووەتە ڕیزبەندی پێنجەمی جیهان

ئێران بەهۆی گرانی نرخەوە لە ڕیزبەندی پێنجەمی جیهاندایە کە زۆرترین ڕێژەی هەڵاوسانی نرخی خواردنیان هەیە و لوبنان لە پلەی سێهەم و تورکیا لە پلەی دەهەمدایە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی چوارشەممە، بانکی نێودەوڵەتی جیهانی لە تویتێکدا خشتەی ئەو ١٠ وڵاتەی بڵاوکردەوە کە نرخی خواردن بەرزترینە زۆرترین ڕێژەی هەڵاوسانی نرخی خواردنیان هەیە.

 

لە ڕاپۆرتە نوێیەکەی بانکی نێودەوڵەتی دەربارەی ئاسایشی خۆراک لە مانگی شوبات تا مانگی ئایاری ٢٠٢٣ ئەنجامیداوە، دەریدەخات کە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان ڕێژەی هەڵاوسانی نرخی خۆراک و گرانی بەخۆیەوە دەبینن، وڵاتانی هەژاریش زۆرتر ڕووبەرووی هەڵاوسانی بەرزی نرخی خۆراک دەبنەوە.

 

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو وڵاتانەی کە نرخی خۆراک تیایاندا گرانتریانیانە لە ئێستادا ڤەنزوێلا بە ٪٤٧١ و لوبنان بە ٪٣٥٠، زیمبابۆی بە ڕێژەی ٪١١٧، ئەرجەنتین بە ڕێژەی ٪١١٥ پلەی دووەم تا چوارەمی خشتەی هەڵاوسانی نرخی خۆراک پێکدەهێنن، وە ئێران بە ڕێژەی ٪٧٨ هەڵاوسان لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندییەکدایە.

 

دوای ئێران، سورینام بە ٪٦٨، میسر بە ٪٦٠، لائۆس بە ڕێژەی ٪٥٣، سیرالیۆن بە ڕێژەی ٪٥٢ و هەروەها تورکیا بە ڕێژەی ٪٥٢ لە پلەی شەشەم تا دەیەمی ڕیزبەندیەکە پێکدەهێنن.

 

بە شێوەیەکی گشتی بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەو وڵاتانەی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە ئەفریقا، ئەمریکای باکوور، ئەمریکای لاتین، باشووری ئاسیا، ئەوروپا و ئاسیای ناوەڕاستن، هەڵاوسانی نرخی خۆراک بە ڕێژەی ٪ ٨٤.٥ لە هەڵاوسانی گشتی تێپەڕاندووە لە کۆی ئەو ١٦١ وڵاتەی کە زانیارییەکانیان بۆ ئەنجامدانی ڕاپۆرتەکە کۆکراوەتەوە.