سێ کەس لە ئیستەنبوڵ و ئیدر بە گوماناوی گیانیان لەدەستدا
لە دوو ڕووداوی جیاوازدا لە ئیدر و ئیستەنبوڵ، سێ کەس بە گوماناوی گیانیان لەدەستداو پێنج کەسیش بۆ لێپرسینەوە دەستبەسەر کراون.
ناوەندی هەواڵ
لە دوو ڕووداوی جیادا لە ناوچەی ئیدرو ئیستەنبول، تەرمی سێ کەس دۆزرایەوە، لێکۆڵینەوە لە هەردوو ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
لە ئیدر، مەیسە بایرامۆڤا و عەلی مامەک بە کوژراوی دۆزرانەوە کە بە گوللـە بریندار بوون. لە ڕووداوەکەدا کە شەوی ڕابردوو ڕوویداوە، دانیشتووانی باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی گوێیان لە دەنگی تەقە بووە و بەرپرسان ئاگادار دەکەنەوە. لەگەڵ گەیشتنیان، پۆلیس و فریاگوزاری پشتڕاستیان کردەوە کە مەیسا بایرامۆڤا و عەلی مامەک گیانیان لەدەستداوە.
تەرمەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەتی ئیدر و لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.
لە ناوجەی فاتیحی ئیستەنبوڵ، باشاک شلوسەر بو گوماناوی بە مردوویی دۆزرایەوە لەو هۆتێلەی کە تێیدا دەمایەوە، دوابەدوای ڕاپۆرتێک، فریاگوزاری و پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، لەوێ پشکنینە سەرەتاییەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە باشاک شلوسەر گیانی لەدەستداوە.
دوای دەرچوونی ڕاپۆرتی پشکنینی جەستەی لەلایەن پەیمانگای پزیشکی دادوەرییەوە، هۆکاری وردی مردنەکەی دیاری دەکرێت. لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکەی ئیستەنبوڵ، پێنج کەس دەستبەسەر کراون و لێکۆڵینەوە لە هەردوو ڕووداوەکەش بەردەوامە.