لە ئیسپانیا ١٦٠ کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە
ڕاگەیاندنەکانی ئیسپانیا بڵاویانكردەوە، بەپێی دوایین ئامار ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەکەی وڵاتەكەوە گەیشتە ١٦٠ کەس.
ناوەندی هەواڵ
ماوەی سێ ڕۆژە شەپۆلێكی بارانبارینی بەهێز چەند ناوچەیەكی وڵاتی ئیسپانیای گرتووەتەوەو ڕاگەیاندنەکانی ئەو وڵاتە لەبارەی ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە زانیاری دەخەنەڕوو.
بەپێی دوایین ئامار ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەکەی ئیسپانیا گەیشتە ١٦٠ کەس.
ئاماژە بەوەشکراوە، زیانێكی زۆری ماددی بەرناوچە زیانلێكەوتووەكان گەیشتووەو چاوەڕێ دەکرێت زیانەکان زیاتر ببن.