لە ئەستەنبوڵ ١٠ کەس کە ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل دەستبەسەر کران

١٠ کەس لە گرووپی "هەزار گەنج بۆ فەلەستین"ی کۆمپانیای نەوتی ئازەربایجانی سۆکار کە نەوت بۆ ئیسرائیل دەنێرێت، لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا دەستبەسەر کران.

ناوەندی هەواڵ

 

گروپی "هەزار گەنج بۆ فەلەستین" دوێنێ لە ئەستەنبوڵ ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە کۆمپانیای نەوتی ئازەربایجانی سۆکار کە نەوت بۆ ئیسرائیل دەنێرێت.

 

پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەندامانی گروپەکە. لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵەکان، ١٠ ئەندامی ئەو گروپە دەستبەسەرکران و براونەتە بارەگای پۆلیس.

 

ئەو گرووپەی کە باسی لێوە دەکرێت لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆیاندا ڕایگەیاندووە، ١٠ کەس لە ئەندامەکانیان دەستبەسەر کراون و داوای پشتیوانیان کردووە.