لە ئەنبار گۆڕێكی بە كۆمەڵ هەڵدەدرێتەوە کە ڕووفاتی ژنیشی تێدایە
میدیاكان بڵاویان كردەوە، ئەمڕۆ بە بەشداریی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و دەزگای شەهیدان و تیمێكی دەزگاكە گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە شارەدێی سەقڵاوییەی سەر بە شارۆچكەی فەللوجە لە پارێزگای ئەنبار هەڵدەدرێتەوە.

ناوەندی هەواڵ
میدیا عێراقییەكان سەبارەت بە دۆزینەوەی گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە پارێزگای ئەنبار و پشكنینی گۆڕە بەكۆمەڵەكان بڵاویانکردەوە،
ئەمڕۆ ١٢ی شوبات، بە بەشداریی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و دەزگای شەهیدان و تیمێكی دەزگاكە گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە شارەدێی سەقڵاوییەی سەر بە شارۆچكەی فەللوجە لە پارێزگای ئەنبار هەڵدەدرێتەوە.
ئاماژە بەوشكراوە، گۆڕەكە ڕووفاتی ژن و پیاوی تێدایە و ژمارەیان لە ٢٠ بۆ ٢٥ كەس پێكدێت، شوێنی ئەشكەنجەدان و لە سێدارەدانیان پێوە دیارە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە هەڵكۆڵینەكانی سەرەتایی تا ئێستا پاشماوەی زیاتر لە پێنج كەس دەركەوتووە، كە بەپێچەوانەی بنەماكانی شەریعەتی ئیسلام بەخاك سپێردراون.
ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەك ئەفسەر و سەربازی ڕژێمی پێشوو كە بكوژی باوك و خێزانی موقتەدا سەدر بوون، لە هەولێر دەستگیركران، دواتر دانیان بە تاوانەكانیاندا نا، یەكێك لەو تاوانبارانە لە شوێنی گۆڕە بە كۆمەڵەكانە، پێدەچێت ئەو ناوچەیە شوێنی ناشتنی كەس و كارەكەی موقتەدا سەدر بێت.