لە یەمەن هەزاران کەسی ئاوارە ڕووبەڕووی زیانەکانی لافاو دەبنەوە
لافاو یەکێکە لە مەترسییە سەرەکییەکان بۆ سەر خەڵکی ئاوارە و لە چەند ناوچەیەکی یەمەن ٥٣ هەزار کەس ڕووبەڕووی زیانەکانی بوونەتەوە.
ناوەندی هەواڵ
گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لەیەمەن کارەساتی سروشتی لێکەوتووەتەوە، لەوانەش لافاوێکی وێرانکەر و بارانبارینی بەخوڕ کە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی هەزاران کەس لە ماڵ و حاڵی خۆیان.
ڕۆژی ٢١ی حوزەیران، ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دا کە نزیکەی ٥٣ هەزار بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕ و لافاوە وێرانکەرانەی کەیەمەن لە ماوەی ٥ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا بەخۆیەوە بینیویەتی ئاوارەبوون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی "نوێکردنەوەی مرۆیی" کە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە لایەن نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی "OCHA" دەرچووە، زیاتر لە 7 هەزار و ٥٥٥ خێزانی ئاوارە هەن لە ناویاندا زیاتر لە ٥٢ هەزار و ٨٠٠ کەس بەهۆی لافاوەوە لە مانگی کانوونی دووەم تا مانگی ئایاری ٢٠٢٤ ئاوارەبوون.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، هاوبەشەکانی میکانیزمی وەڵامدانەوەی خێرا "RRM" دەستپێشخەرییان کردووە بۆ پشتگیریکردنی ئەو کەسانەی کە بەهۆی باران و لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە، پاکێجێکی هاوکاری ڕزگارکردنی ژیانی گرنگیان پێشکەشکردووە بۆ زیاتر لە ٦ هەزارو ٥٠٠ خێزانی زیانلێکەوتوو بەڵام، بودجەی بەردەست هێشتا بەردەست نییە.
نووسینگەی OCHA پشتڕاستیکردەوە, لافاو یەکێکە لە مەترسییە سەرەکییەکان بۆ سەر خەڵکی ئاوارە لە ناوخۆی یەمەن لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا، بنکەکانی هاوکاری هاوڵاتیان یارمەتی کۆمەڵگە لاوازەکان دەدەن بۆ ئەوەی باشتر خۆیان بۆ لافاو ئامادە بکەنبۆ ڕووبەڕووبونەوەی لافاو.
هۆشداریشی دا لەوەی وەرزی دووەمی بارانبارین لەیەمەن کە پێشبینی دەکرێت لە مانگی تەمووزدا ڕووبدات، کاریگەری لەسەر زۆرێک لەو ناوچانە دەبێت کەڕووبەڕووی لافاو دەبنەوە، هەروەها قەیرانی سەرچاوە داراییەکان هێشتا کێشەی گەورەی دروستکردووە.