لە ئامەد چەندین کەس کە ڕۆژنامەنووسانی تێدایە دەستبەسەر کران

لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە ئامەد، چەندین کەس کە ڕۆژنامەنووسان نورجان یاڵچین و دەریا ئوس لەناویاندان دەستبەسەر کران.

ئامەد

 

وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەیەک کە لەلایەن نووسینگەی داواکاری گشتی ئامەدەوە دەستیپێکرد، پۆلیس لە بەرە بەیانی ئەمڕۆدا ٦ی ئایار، هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و  ڕۆژنامەووسان نورجان یاڵچین و دەریا ئوس لە هێرشەکاندا دەستبەسەر کران.

 

هۆکارو بیانووی دەستبەسەر کردنەکە نەزاندراوە، بەڵام زاندراوە کە ژمارەی دەستبەسەرکردنەکە زیاد دەبێت.