لە ئاکرێ منداڵێک بەهۆی پەلاماری سەگەوە گیانی لەدەستدا
منداڵێكی تەمەن دوو ساڵ لە گوندی شیوەڕێی سنووری بەردەرەش، ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن پێنج سەگەوە پەلاماردراوە و لە ئاكرێ نەشتەرگەری بۆ كراوە، بەڵام بەھۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ
ڕاگەیاندنی تەندروستی ئاكرێ لە سنووری دهۆك لەبارەی گیان لەدەستدانی منداڵێك بەهۆی پەلاماری سەگەوە ئاماژەی بەوەکرمنداڵێكی تەمەن دوو ساڵ بەناوی شەھرام شەعلان لە گوندی شیوەڕێی سنووری بەردەرەش، ئێوارەی ڕۆژی ٤ی ئادار، لەلایەن پێنج سەگەوە پەلاماردراوە و لە ئاكرێ نەشتەرگەری بۆ كراوە.
وتیشی، بەڵام بەھۆی سەختی برینەكەیەوە ئەو منداڵە گیانی لەدەستدا.