لە وان زنجیرەی "ڕێزگرتن لە ئیرادە" دروست کرا
لە قەرەباڵغترین شەقامی شاری وان لە دژی دانانی قەیوم زنجیرەیەکی مرۆیی دروست بوو.

ناوەندی هەواڵ
دوای ئەوەی لە ٤ی تشرینی دووەم، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، دەستی بەسەر شارەوانییەکانی ماردین، ئیلح و خەلفەتی گرت کە لەژێر بەڕێوەبەری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل "دەم پارتی"دان، گەل ناڕەزایەتی خۆیان نیشان دا.
لە بەردەوامی دەربڕینی ناڕەزایەتییەکاندا گەلی وان لەکۆڵانی جمهوریەت لە ناوچەی ڕێگای ئارموش لە وان کۆبوونەوە و لە پارکی فەقییە تەیران لێدوانێکیان دا، لە چالاکییەکەدا دروشمی "بەرخۆدان ژیانە" و "قەیوم دەڕوات، گەل دێت" وترانەوە، هەر لە بەردەوامی چالاکییەکە زنجیرەیەکی گەل لەسەر ڕێگاکە دروست بوون.
ئەمە لە کاتێکدایە کەبە دانانی قەیوم لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان لە چەندین ناوچە چالاکیی شەرمەزارکردن و گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی ئەنجام درا و پۆلیسی ئاکەپە-مەهەپەش بە ئەشکەنجەوە دەیان کەسی دەستبەسەر کرد.