لە ڤییەنا ٥ ژن و منداڵێکی کچ لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا کوژران
لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا، لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا، ٥ ژن و منداڵێکی کچ کوژران.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/02/20240225-view-of-viana-do-castelo-and-river-lima-from-santa-luzia-webpc95f9e-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
پۆلیسی فییەنا بڵاوییکردەوە، شەوی هەینی و ڕۆژى شەممە لە ناوچەی بریجیتنۆ لە ڤییەنا لە شوێنێکی گشتیدا سێ ژن کوژراون، بە گومانی ئەنجامدانی تاوانەکە پیاوێکیان دەستگیر کردووە و ئەو چەکەی پێبووە، کە تاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ڕووداوێکی گوماناوییدا ژنێکی تەمەن ٥١ ساڵ و کچە تەمەن ١٣ ساڵانەکەی بە کوژراوی دۆزرانەوە، گومان لەسەر باوکی کچەکەیە، کە ئەو تاوانەی ئەنجام دابێت.
بەپێی ئامارەکان ساڵی ڕابردوو تا مانگی تشرینی دووەم ٢٤ ژن لە نەمسا کوژرابوون.