لە تونس ژنانی پێشەنگ بەهۆی بۆچوونەکانیانەوە دەستگیر دەکرێن
لە تونس زۆرێک لە چالاکوانانی مافی مرۆڤ و سیاسەتمەدار و ژنە پارێزەران بەهۆی ڕەخنەگرتن لە حکومەت دەستگیرکراون، چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ ئازادکردنیان چەندین چالاکی و هەڵمەت بەڕێوەدەبەن.
نەزیهە بۆسەیدی
تونس- هێزە ئەمنییەکانی تونس هەڵمەتی دەستگیرکردنیان لە دژی سیاسەتمەداران و چالاکوانان و یاساناس و پارێزەرانی تونس دەستپێکردووە، ئەمەش بە تایبەتی پێش هەڵبژاردنەکانی تونس ڕوویدا. پارێزەران و سیاسەتمەداران عەبیر موساو سونیە ئەلدەهمانی، شەریفە ئەلریاحی، ڕۆژنامەنووس و سەدیە میسباح، چالاکوان، شازا ئەلحاج موبارەک، ڕۆژنامەنووس، سوار ئەلبەرقاوی، چالاکوانی سیاسی دەستگیرکراون و بە پێی ڕاپۆرتی زانیاری کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕووبەڕووی پێشێلکاری بوونەوە، چالاکوانانی تونس بەرامبەر بەم دەستگیرکردنانە ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی، هەروەها پشتڕاستیان کردەوە کە هێزەکانی تونس ڕێگری لە ئازادی ڕادەربڕین لەو وڵاتە دەکەن، تا ئێستا زۆرێک لە چالاکوانە دەستگیرکراوەکان تەنها لەسەر هاوبەشکردنی بۆچوونیان یان ڕەخنەگرتن لە حکومەت دەستگیرکراون.
نائیلە ئەلزەغلامی، سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی ژنانی دیموکرات، سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی چالاکوانان و سیاسەتمەداران وتی: بەداخەوە هێشتا ژنانی زۆر لە زیندانەکاندا ماون، لەبەر ئەوەی ڕۆژنامەنووسن، لەسەر بۆچوون و بیرۆکەکانیان و هەروەها چالاکییە سیاسی و مەدەنیەکانیان دەگیرێن، ئەم پرسە لە تونس ڕوودەدات و سنووردارکردنی ئێستا مەحاڵە هانی ژنان بدات کە لە کەشوهەوای گشتیدا بن، چالاکوانی سیاسی سوار ئەل بەرقاوی ٢٧ ساڵ لە زیندان بوو، تەنها لەبەر ئەوەی دژی پڕۆژەی سەرۆکی تونس بووە دەستگیرکراوە.
ئەم یاسایە زۆر قورسە لەسەر ژنانی تونس، هەر بۆیە کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونس بۆ پاراستنیان نابێت بەشداری ئەو ڕووداوە بێت، هەندێک لە خێزانەکان پەیوەندییان بەو کۆمەڵەیەکرد و داوای هاوکارییان کرد، هەر بۆیە نامەمان بۆڕاپۆرتدەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان نارد و سەردانی زیندانەکانمان کرد، هەروەها ڕاگەیەندراوی پشتیوانیمان دا.
"بەڵگەنامەی سەرپێچیکردن پێویستە هاوبەش بکرێت"
جەنین تەلیلی، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕایگەیاند، کۆمەڵەی بایکۆت بۆ ماف و ئازادیەکان لە ژێر ناوی "ئازادکردنی زیندانیانی بیروڕا و ڕادەربڕین" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵمەتێکیان دەستپێکرد و سیاسەتمەداران و بەرگریکاران و ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانانی مافەکانیش پەیوەست بوون بەم هەڵمەتە.
هەروەها ڕایگەیاند کە ئەو پێشێلکاریانەی کە لە زیندانەکاندا بەرامبەر بەو ژنانە ئەنجام دراون لەڕاپۆرتێکدا بەڵگەدارکراون چونکە توێژەر و ئەندامی کۆمەڵەکە خۆی ئاماژەی بەوە کردووە کەڕاپۆرتەکە لە کاتی دەستپێکردنی هەڵمەتی ١٦ڕۆژەدا بۆ هاوبەشی تێکۆشان بەرامبەر توندوتیژی دژی ژنان پێشکەش بە خەڵک دەکرێت.
لەهەمانکاتدا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ڕاپۆرتە سەبارەت بە خراپی باری تەندروستی ناو زیندانەکانە، چونکە زۆربەی زیندانییەکان باری تەندروستی خراپیان هەبووە و چاودێری تەندروستی پێویستیان وەرنەگرتووە، بۆ نمونە شازا ئەلحاج موبارەک چارەسەری پێویستی بۆ نەخۆشیەکەی وەرنەگرت، لە ئەنجامدا کاریگەری لەسەر بینایی چاوی هەبوو و باری دەروونی تێکچوو.
"زۆر ژنی زیندانی نەخۆش زۆرن کە چارەسەریان بۆ ناکرێت"
هەروەها جەلیلە ئەلزەنایدی چالاکوانی، ژنان وتی: یاسای ژمارە٥٤ بۆ سەرکوتکردنی ئازادی ڕادەربڕین و دەستگیرکردن دەرچووە، ئەمەش لە دەوڵەتێکدا کە شۆڕشی کەرامەت و ئازادی ڕادەربڕین ڕوویدا، ئەستەم و شەرمەزارییە، ئەگەر بگەڕێینە دواوە ژن ناتوانێت قسە بکات و ڕەخنەی بنیاتنەر بگرێت، زۆربەیان چوونە زیندانەکان و منداڵەکانیان بەجێهێشتووە، سونیە ئەلدەهمانی دەستگیرکراوە و هەر جارێک دۆزێکی نوێ بۆ دۆسیەکەی زیاد دەکرێت، هەندێک زیندانی ژن هەن کە نەخۆشی مەترسیداریان هەیە و بارودۆخیان سەختە، بەڵام چارەسەری پزیشکی نییە.