لە سووریا ٢٢ کەس کوژران و داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی دوو ڕۆژنامەنووس دەکرێت

بە هۆی شەڕ و پێکدادانێکی خوێناوی لە شارۆچکەی سەحنایا لە گونداکانی دیمەشق ٢٢ کەس کوژران، یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد نیگەرانی خۆی لە چارەنووسی دوو ڕۆژنامەنووس دەربڕی کە لە کاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوە بەردەوامەکانی پایتەخت بێسەروشوێن بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو پێکدادانە خوێناوییانەی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا ڕوویاندا، نالەباری دۆخی ئاسایشی سووریاو ئەو سەختییانەی کە حکومەتی کاتی ڕووبەڕووی دەبێتەوە لە سەپاندنی سەقامگیری، کۆنترۆڵکردنی گروپە چەکدارەکانی سەر بە خۆی ئاشکرا کرد.

 

دوابەدوای پێکدادانە تایفییەکان کە شارەکەی گرتەوەو دانیشتووانەکەی ۆرینەی دروزن، لە ئەنجامدا ٢٢ کەس گیانیان لەدەستدا،  لە شاری سەحنایە لە گونداکانی دیمەشق، ڕۆژی ٣٠ی نیسان، بە ئۆتۆمبێل و پاس و پیادە ئاوارەبوونێکی بەرفراوانی سەدان هاوڵاتیانی مەدەنی بەخۆیەوە بینی، کە بەرەو شارەکانی دارایا، معازمییە شام و جەدیدە  ئاوارەبوونێکی بەرفراوانی گونداکانی دیمەشق، عرنە و قەڵای جەندەل لە چیای شیخ.

 

لە نێوان لێشاوی هاولاتیانی ئاوارە لەسەر ئەو ڕێگایەی کە بەرەو گوند و شارۆچکەکانی دەوروبەری سەحنایە دڕۆیشتن، پێکدادان و ئاڵوگۆڕی تەقە ڕوویدا،  شەپۆلێکی هێرشی ئاسمانی پچڕپچڕی ئیسرائیل بە درێژایی ڕۆژەکە ڕوویدا، کە شوێنە جیاوازەکانی سەرتاسەری وڵاتیان کردە ئامانج.

 

سەحنایا بە وتەی دانیشتووان، "شەوێکی سەخت"ی بەخۆیەوە بینی، تەقینەوەی تەقە و تۆپباران بە درێژایی شەو ڕوویدا، بە درێژایی ڕۆژ بەردەوام بوو.

 

 یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە پاراستنی ڕۆژنامەنووسان کرد کە ئەرکی خۆیان لە ئەستۆ بگرن، بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەکرەم ساڵح، ڕۆژنامەنووس و جودی حاج عەلی، وێنەگر دوای ئەوەی لە کاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوەکانی شارۆچکەی ئەشرەفیە سەحنایا پەیوەندییان پێوە پچڕا.

 

 داوای کارکردن بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسان لە سووریا بە گشتی و دەستەبەرکردنی هەلومەرجێک، بۆ کاری ڕۆژنامەوانی بە ئازادی کرد چونکە "دیمەنەکە مەترسیدار بووە، هەڕەشە لە ئاسایش و سەلامەتی هەموو هاوڵاتی و ڕۆژنامەنووسان دەکات.