لە سلێمانییەوە هاوکارییەکانى کەمپەینی دوو ڕۆژە ڕەوانەى زیانلێکەوتوانی چەمچەماڵ کرا
لە دوای دوو ڕۆژ لە ڕاگەیاندنی کەمپەینی هاوکاری بۆ چەمچەماڵ لە شاری سلێمانی، بڕی ٦٠ ملیۆن دیناری عێراقی و ١٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی و چەندین کەلوپەلی ناوماڵ و هاوکاری جۆراو جۆر کۆکرایەوە و ڕەوانەى چەمچەماڵ کرا.
سلێمانی
لە ڕۆژی ٨ی کانوونی یەکەم شەپۆلێکی باران و بەفر تەواوی ناوچەکانی باشووری کوردستان و عێراقی گرتەوەو، لەچەند شارێک لافاو دروست بوو کە بووە هۆی زیانی گیانی و ماددی، دوای ئەو کارەساتە هاوڵاتیان لە ناوچە جیاوقزەکانەوە کەمپەینی هاوکارییان ڕاگەیاندو قەرەبووی زیانبەرکەوتووان دەکەنەوە.
ماوەی دوو ڕۆژە لە ئەمنەسورەکەی شاری سلێمانی بە بەشداری ڕێکخراو لایەنی حزبی و سیاسی و گەل کەمپینی هاوکاری بۆ هاوڵاتییانی چەمچەماڵ و دەوروبەری ڕاگەیەندراوە، لەم کەمیپینەدا ژنان ڕۆڵێکی کاریگەر دەگێڕن لە کۆکردنەوەی هاوکارییەکان بۆ زیانلێکەوتووانى چەمچەماڵ و ناوچەکانی تر.
لە هەڵمەتەکەدا کە هەموو توێژەکانی شاری سلێمانی بەژداریان تێداکردووە هەوڵدراوە پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان وەک سۆبا و فەرش و خواردن و هەموو ئامێرەکانی گەرم کردنەوەو وشککردنەوە و ئەو پێداویستیانەی کە لە ئێستادا بۆ زیانلێکەوتوانی چەمچەماڵ پێوئستە، دابین بکرێت.
بەفرین سلێمان فەقێ مەحمود، سەرۆکی دەستە لە فەرمانگەی وردبینی پارێزگای سلێمانی وتی: ئەم کەمپەینە ماوەی دوو ڕۆژە بەردەوامە وەک سیفاتی هەمیشەی خەڵکی سلێمانی کە چۆن لە هەموو حاڵەت و بارودۆخێکی نەخوازراودا ئامادەن هەڵمەتی هاوکاری بگەیننە دەستی زیانلێکەوتووان و پێشتریش بۆ وڵاتانی چواردەور هاوکاری و کەمپەین ڕاگەیەندراوەو گەشتۆتە دەستیان لە ئیستادا زیانلێکەوتتوان هاوڵاتیانی باشووری کوردستانن و ماوەی دوو ڕۆژە ئەم کەمپەینە بەردەوامە بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی بە شەرەفی چەمچەماڵ، ئێمەش وەک ئەرکێکی نیشتیمانی لێرەدا بەردەوام بووین و ئەم کەمپینە لە چەند شتێکدا خۆی بینیوەتەوە وەک پارەی نەقد و کەلوپەلی و پیداویستیە سەرەتاییەکان و خواردن و کاڵای بەکارنەهاتوو، لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا ٦٠ ملیۆن دیناری عێراقی و ١٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی کۆ کراوەتەوە و هاوکات توانراوە ڕۆژانە ١٧ بارهەڵگری پر لە پیداویستی بگاتە دەستیان .
بەفرین سلێمان لە بارەی بەشداری ژنان لەو کەمپینەدا وتی: ماوەی دوو ڕۆژە ژنان ڕۆڵ و بەشداری چالاکییان هەبووەو و لە ڕووی بەخشین و هاوکاریکردنیشەوە زۆر چالاک بوون و خواردن و کەلووپەلەکان کۆ دەکەنەوەو رەوانەی چەمچەماڵی دەکەن، هاوکات ژنان بەردەوام لە کاتی ناخۆشی و تەنگانەدا هاوکار بوون و بێ جیاوازی کاریان کردووە بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان و من لە ئێستادا وەک دایکی مندالێکی نەخۆش لێرە ئامادەم و بە ئەرکی خۆمی دەزانم کە هاوکاریان بکەم.
لە کۆتایی قسەکانیدا بەفرین سلێمان وتی : ئەوەی لە ئێستادا گرنگە پێداویستییە سەرەتاییەکان بە شێوەکەی نوێ بگاتە دەستیان وەک خواردن جلوبەرگ کاڵای ناوماڵ وەک ڕاخەر و فەرش و ئێمە لێرەدا هیچ شتێکی کۆن و بێسوود نانێرین تەنها شتی بەکارنەهاتوو و خواردن و پۆشاک و خۆشحاڵم کە زۆرینەی پێداویئستییەکان کە نێردراوە بەکارنەهاتووە هەروەها خورادنەکانیش هەمووی هەڵنەپچراوە و تازە لە مارکێتەکانەوە هێنراوە .