لە سلێمانی ژنێک لەلایەن هاوژینەکەی کوژرا

شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی کوردساتی سلێمانی ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوەو بریندار کراو دواتر گیانی لەدەستدا.

سلێمانی

 

شەوی ڕابردوو، لەگەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی، پیاوێک بەچەک هێرشی کردە سەر ماڵی باوکی هاوژینەکەی و هاوژینەکەی و خەزووریشی بە سەختی بریندار کرد، دوای چەند کاتژمێرێک بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ژنەکە بەناوئ (ف، ئ) کە هاوژینی تەقەکەرەکەیە گیانی لەدەستدا.

 

سەبارەت بە دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کرد، هێزەکانی پۆلیس توانیویانە تۆمەتباری سەرەکی ڕووداوەکە دەستگیر بکەن و لە ئێستادا بەپێی ماددەی (405/31) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.