لە سلێمانی هەزاران خاوەن پێداویستی تایبەت گردبوونەوە

لە سلێمانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە دژی کەمی و زیادنەکردن و هاوتا نەکردنی مووچەکانیان هاوشێوەی عێراق گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ٧ی ئایار، لە بەردەرکی سەرا لە شاری سلێمانی، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دژی کەمی و زیادنەکردنی مووچەکانیان گردبونەوەیەکیان ڕێکخست.

 

بەشداربووانی گردبوونەوەکە کە هەزاران کەس دەبوون ئاماژەیان بەوەکرد، چیتر قەبووڵی ناکەن خاوەن پێداویستی تایبەت لەو دۆخەدا بژین، لەو دەردەسەریی و بێ پارەیی و مووچە کەمییەدا، تەنها دەیانەوێت مووچەکانمان هاوتای حکومەتی بەغدا بکرێت، حکومەتی عیراق  کێشەیان نییە لە زیادکردنی مووچەی خاوەن پێدایوستییە تایبەتەکان تەنیا دەبێت حکومەتی هەرێم بڕیاری لەسەر بدات.

 

ئاماژەیان بەوەشکرد، کداوای مافی خۆیان دەکەن، کە زیادکردنی مووچە و هاوتاکردنیەتى لەگەڵ مووچەی حکومەتی عێراق، چونکە ئەم مووچە نییە و وەک هاوکارییە.