لە شەقڵاوە پیاوێک دایک و خوشکێکی کوشت
پیاوێک ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی له دایك و خوشكێكی خۆی كرد و هه‌ردوكیانی كوشت و پاشانیش خۆی راده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كرد.
ناوەندی هەواڵ
کوشتنی ژنان بەدەستی پیاوانی نزیکی ناو خێزانەکانیان بەردەوامی هەیەو لە کاتێکدا لە ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانین، هێشتا گوێبیستی هەواڵی کوشتنی ژنان دەبین.
ئاسایشی هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مشه‌و له ڕوداوێكی ته‌قه‌كردندا له قه‌زای شه‌قڵاوه تۆمه‌تبارێك به‌ناوی ( ڕ ، ش ،ف)، تەقەی له دایك و خوشكێكی کرد‌و گیانیان لەدەستدا.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئه‌و تۆمه‌تباره دوای ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قڵاوه خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ناوخۆ كردوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.