لە شەنگال سیمینار بۆ ٨ی ئادار بەڕێوەچوو

بە بۆنەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، لە سەرتاسەری شەنگال لە گوند و شارۆچکەکانیدا سیمینار بەڕێوەچوو.

شەنگال

 

لە گوندی بۆریک لە شەنگال، بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، سیمینارێک بۆ ژنانی گوند و ئەندامانی ئەنجومەن سەبارەت بە گرنگی و مێژووی ٨ی ئادار بەڕێوەچوو، سیمینارەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان دەستیپێکرد، دوای مەراسیمەکە سیمینارێک لە لایەن ئەندامان و بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژنانی گوندی بۆریکەوە پێشکەش کرا.

 

وەڵات جانۆ، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژنانی گوندی بۆریک، سەرپەرشتی سیمینارەکەی کرد و پیرۆزبایی ٨ی ئاداری لە سەرجەم ژنانی کرێکار کرد و وتی: ڕێبەر ئاپۆ هەموو ڕۆژەکان وەک ڕۆژی ژنان دەبینێت و پیرۆزبایی لە هەموو ژنان دەکات، ژنان پێشەنگی ژیانن. ژنان پێویستە متمانەیان بەخۆیان هەبێت و زیرەک و بەهێزبن، جیاوازی لە نێوان ژن و پیاودا هەیە و ژنان توانای پێشەنگایەتیان زیاترە لە پیاوان، پێویستە هەموو ژنان هەستن و پێشەنگایەتی بکەن لە هەموو شوێنێک، ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت "ژنی ئازاد دەبێت خۆی پەرە پێبدات و لەبەرامبەر ستەمدا بێدەنگ نەبێت" جارێکی دیکە پیرۆزبایی ٨ی ئادار لە هەموو ژنان دەکەین.

 

"ئێمە کە باس لە ٨ی ئادار دەکەین، ئەوە لە سایەی بیری ڕێبەر ئاپۆیە"

تەورێ خدر، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی گوندی بۆریک وتی: پیرۆزبایی ٨ی ئازار لە هەموو لایەک دەکەین، پیرۆزبایی لە زیندانیان و سەرۆکی خۆمان دەکەن، ئەو زانیاریانەی لە ڕێبەر ئاپۆوە هاتبوون، دڵی ئێمەی خۆش کرد و هەموو ڕۆژەکانمانی کردە ئاهەنگ و شادی، ژنان و کۆمەڵگای ئێزدی لە سایەی بیری ڕێبەر ئاپۆ پێشکەوتنیان بەخۆوە بینیوە. ئەمڕۆ ئەگەر باسی ٨ی ئادار بکەین، ئەوە بەهۆی بیری ڕێبەرەکەمانەوەیە.