لە شارەکانی ئەڵمانیا ٨ـی ئادار پیرۆزکرا

بە ۆنەی ٨ی ئادار، ڕۆژی تێکۆشانی ژنان بە هەزاران ژن بە جلوبەرگی نەتەوەییانەوە چوونە مەیدانەکانی شارەکانی ئەڵمانیا و ئەو ڕۆژیان پیرۆز کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

لە هەریەکە لە شارەکانی هانۆڤەر، دارمشتاد، فرایبۆڕگ، دووسلدۆرف و بەرلین لە ئەڵمانیا، بە هەزاران ژن بە بۆنەی پیرۆزکردنی ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی تێکۆشانی ژنان بە درووشمی “ژن ژیان ئازادی" چوونە  مەیدانەکان. 

 

ژنان بە جلوبەرگی نەتەوەیی خۆیانەوە بەشداریی چالاکییەکانی ٨ـی ئادار بوون، لە چالاکییەکاندا ئاڵا بە وێنەی شەهیدانی ژنی ڕێگەی ئازادیی  بەرزکرانەوە، بە بەردەوامی درووشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادیی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" یان دەوتەوە.

 

ژنانی بەشداربووی چالاکییەکان، کە لە نەتەوە جیاوازەکانەوە بەشداربوون، بە گرنگییەوە ئاماژەیان بە تێکۆشانی ژنانی کورد بۆ ژیانێکی یەکسانی و ئازادیی خوازی کرد، هەروەها بانگەوازییان بۆ فراوانکردنی تێکۆشان کرد.

 

لە کۆی چالاکییەکەندا، ژنان بە گەرمی ئاهەنگییان گێڕا و پەیامی بەردەوامیدانیان لەسەر تێکۆشانی ئازادیی ژنان دووپات کردەوە.

لە چالاکییەکاندا، کە بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ژنان ڕێکخرابوون، ڕاگەیاندراوە خوێندرانەوە و بە جۆشەوە پێشوازی لە پەیامی ٨ـی ئاداری ڕێبەر ئاپۆ کرا و ڕایانگەیاند، پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ نەخشەڕێگەی ئازادی ژنانە.