لە ساڵیادی شەهیدبوونی زەینەب ئەردەم لە مەخموور بەبیرهێندرایەوە

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم کودی، بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی عشتار، شۆڕشگێڕ ژیان (زەینەب ئەردەم) کە لە ١٣ی ئەیلوولی ١٩٩٥ لە کامپی ئەرتوش لە ئەنجامی گولـلەبارانی پەدەکە شەهید بوو، یادی کرایەوە.

مەخموور

 

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" لە دەزگای بنەماڵەی شەهیدان، بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی عشتارو لە ساڵیادی شەهیدبوونی ژیان (زەینەب ئەردەم) کە لە ١٣ی ئەیلوولی ١٩٩٥ لە کامپی ئەرتوش لە ئەنجامی تەقەی پەدەکە شەهید بوو، شەوێکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.

 

ساڵانە لە کامپی مەخموور یادی  شۆڕشگێڕ ژیان دەکرێتەوە. ئەمساڵ شەوی یادکردنەوەکە لە دەزگای بنەماڵەی شەهیدان لە بەشی مەخموور، بە هاوکاری ئەکادیمیای ژیانی شەهیدان، تەڤ-چاند، ستێرا زێڕین و کادا ئەردوحیێ، بە بەشداریی خەڵکی کامپەکە بەڕێوەچوو.

 

یادەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانفیدایانی تەڤگەری ئازادی کوردستان دەستیپێکرد، لە شەوی یادکردنەوەکەدا، ستێرا زیرین و تەڤ-چاندی کامپەکە گۆرانییان پێشکەش کرد کە لەسەر گیانفیدا ژیان ئامادەکرابوون. جگە لەوەش مامۆستا بێریڤان دەمیر و م.مەلێ شیرین ئەو هۆنراوانەیان خوێندەوە کە بۆ ژیان ئامادەیان کردبوو.

 

شەوی یادکردنەوەکە بە دروشمی "شەهیدان نامرن"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.