لە عێراق کوشتن شەرمەزار دەکرێت و داوای هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسی دەکرێت
بەشداربووانی ناڕەزایەتیەکە لە عێراق جەختیان کردەوە، ئێمە لە وڵاتێکدا دەژین کە یاسای پارێزگاری لە ژنانی تێدا نییە و ئەگەر بێدەنگ بین، کوشتنی ژنان زیاتر دەبێت، دەبێت پێکەوە بوەستین و بەرگری لەم دۆزە بکەین تا ئەو کاتەی ڕاستیەکان دەرکەون.

نور مەرسومی
عێراق- دوێنێ ١٦ی ئاب، لە گۆڕەپانی تەحریری ناوەڕاستی بەغدا، خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەڕێوەچو، ژمارەیەکی زۆر لە ژنان و پیاوانی پاڵپشتی لە پرسی ژنان بەشدارییان لە ناڕەزایەتیەکەدا کرد و ڕەتکردنەوەی توندوتیژی خۆیان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسایەتی دەربڕی و توندوتیژی بەردەوامی دژ بە ژنانیان شەرمەزار کرد، بەتایبەتی کوشتنی بان تاریق، پزیشک کە کۆمەڵگەی عێراقی هەژاندوە.
خۆپیشاندەران دروشمیان بەرزکردەوە و داوای دادپەروەرییان بۆ بان زیاد تاریق، پزیشک کرد کە لەناو بێدەنگی دامودەزگاکانی حکومەتدا ژیانی لێ برد، جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم ناڕەزایەتیە تەنیا گردبوونەوەیەک نەبووە، بەڵکو هاوارێکی توڕەیی بووە بەرامبەر بە سیستەمێک کە کەرامەت و مافەکانی ژنان پشتگوێ دەخات.
سەرەڕای ئەو هەراسانکردنە ئاسایشیە کە ناڕەزایەتیەکە ڕووبەڕووی بووەوە، بە بیانووی نەبوونی ڕەزامەندی فەرمی، خۆپیشاندەران پێداگرییان لەسەر مافی ئازادی ڕادەربڕینیان کرد، تەنانەت دوای ئەوەی هێزە ئاسایشیەکان مەرجی ئەوەیان دانا کە ناڕەزایەتیەکە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر بەردەوام بێت، بەڵام خۆپیشاندەران بە توندی قسەیان بۆ هێزە ئاسایشیەکان کرد و پرسیاریان کرد، بۆچی داوامان لێدەکرێت پابەند بین بە خشتەی کاتییەوە، لەکاتێکدا دەوڵەت شکست دەهێنێت لە جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر بە ژنانی عێراق؟ ناڕەزایەتیەکە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەردەوام بوو، ئەمەش لەکاتێکدایە کە توڕەیی هاوڵاتیان زیادی کرد.
"داواکاری لێپرسینەوە لە تاوانبار"
شەزا جومعە، پزیشک یەکێکە لە بەشداربووانی ناڕەزایەتیەکە، وتی: ئەوان بانگەشەی پاراستنی ئێمە دەکەن، ئەوە چ جۆرە پاراستنێکە؟ ژیان و خەونەکانمان دەدزرێن، تەنانەت زێدی خۆمان لێمان دزراوە.
ئیخلاس حەمید وتی: ئێمە ئەمڕۆ بەشداریمان لەم ناڕەزایەتیەدا کرد بۆ ئەوەی داوای دادپەروەری بکەین بۆ هەموو ئەو تاوانە مرۆییانەی کە گیانی زۆرێک لە ژنانی بردووە، کوشتنی ئەو پزیشکە یەکەمین نییە، و داوای لێپێچینەوە و سزادانی تاوانبار دەکەین.
ئینتیسار جەبار، چالاکوانی مەدەنی ڕونیکردەوە کە ئەم ناڕەزایەتیە دوای کوشتنی بان زیاد تاریق، پزیشک ڕێکخراوە، وتی: داواکارین لێپرسینەوە لە تاوانبارەکە بکرێت، بەبێ گوێدانە ئەو هۆکارانەی کە بوونەتە هۆی کوشتنی بان زیاد تاریق، پزیشک، ئەگەر لێپرسینەوەی لەگەڵ نەکرێت، کوشتنی ژنان دووبارە دەبێتەوە، تادێت مەترسی لەسەر ژیانی ژنانی عێراقی زیاتر دەبێت.
سەلوا یونس، چالاکوانی پەروەردەیی ڕوونیکردەوە، لەو کاتەوەی هەواڵی کۆچی دوایی بان، پزیشکمان بیست، کاریگەرییەکی ووڵمان لەسەر بوو، سەرەڕای پابەندبوونم بە کاری پەروەردەیی، ئامادەبوونم ئەمڕۆ لەم ناڕەزایەتیەدا لە باوەڕم بە مافەکانی ژنان و پاڵنەرێکی تەواو مرۆڤدۆستانە سەرچاوە دەگرێت، سەرەڕای بارودۆخی تەندروستیم، کە ڕێگری لە چوونە دەرەوەم دەکات، پێداگریم لەسەر ئەوە کرد کە بێم و داوای دادپەروەری بۆ بان، پزیشک و بۆ مافەکانمان وەک ژن بکەم.
"وڵاتێک کە یاسایەکی تێدا نییە کە ژنان بپارێزێت"
بەرەکە عانی، چالاکوانی مەدەنی لە ئەنبار، ڕایگەیاند، ئامادەبوونی من ئەمڕۆ بۆ بەرگریکردنە لە دۆسیەی بان، پزیشک کە تەنها پەیوەندی بە پزیشکی ژنەوە نییە، یان ژنانی بەسرە، بەڵکو نوێنەرایەتی هەموو ژنانی عێراق دەکات، ئێمە لە وڵاتێکدا دەژین کە یاسای پاراستنی ژنان نییە، ئەگەر بێدەنگ بین، کوشتنی ژنان زیاتر دەبێت، پێویستە پێکەوە بوەستین و بەرگری لەم دۆسیەیە بکەین تا ڕاستیەکان ئاشکرا دەبن و تاوانباران لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
تەقا عەبدولسەلام حەدیسی، پزیشکی ددان، وتی: ئێمە ئەمڕۆ لێرەین بەهۆی دزەپێکردن و لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە دۆسیەی بان، پزیشک کە هەندێک وەک خۆکوشتن پەرەی پێدەدەن، لەگەڵ ئەوەشدا ڕاستیەکان بۆ هەمووان ڕوونە، بە گەنج و پیر کە ئەوە کوشتنێکی تەواوەتییە، بەڵگە وێنەی و گرتە ڤیدیۆکان بە ڕوونی ئەمە دەسەلمێنێت، ئەگەر دۆسیەکە وەک خۆکوشتن دابخرێت، ئەوە واتای پەردەپۆشکردنی تاوانەکەیە و پاساوهێنانەوە بۆ کوشتنەکە.
"نابێت هەمووارکردنەکانی ئەم دواییەی یاسای ١٨٨ بە شێوەیەکی پاشەکشەیی جێبەجێ بکرێن"
غەزال خەزعەلی، چالاکوان دوپاتی کردەوە، ئەمڕۆ لێرەم بۆ داوای دادپەروەری بۆ بان، پزیشک و بۆ مافەکانی ئەو ژنانەی کە بە پەردەی داب و نەریتی خێڵەکی یان سیاسەتی دەمکوتکردن تیرۆر دەکرێن، یان بەهۆی ئەو یاسایانەی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەرچووە کە ژنان و منداڵان دەچەوسێننەوە، داوا دەکەین حکومەتی عێراق بارودۆخی کوشتنی بان، پزیشک و ژنەکانی دیکە ئاشکرا بکات، و داواکارین بە دەرکردنی یاسایەک بۆ پاراستنی ژنان و منداڵان هەروەها داوا دەکەین ئەنجومەنی نوێنەران و دەسەڵاتی باڵای دادوەری لێکۆڵینەوە لەو لێدوانە سیاسیانە بکەن کە هەوڵی پەردەپۆشکردنی دۆسیەکە دەدەن، ئێمە بێدەنگ نابین لە داوای دادپەروەری بۆی، نەک ئێمە و منداڵەکانمان ببنە قوربانی، داوا دەکەین هەموارکردنەکانی ئەم دواییەی یاسای ١٨٨ بە شێوەیەکی پاشەکشەیی جێبەجێ نەکرێن، هەروەها مافی ئەوەی بدرێت بە منداڵەکە کە لە نێوان دایک و باوکیدا ژیان هەڵبژێرێت.
شەهد عەبدولقادر، چالاکوان ڕوونیکردەوە، ئامادەبوونی من ئەمڕۆ لەم ناڕەزایەتییەدا بۆ ڕەتکردنەوەی زەوتکردنی مافی سەرپەرشتیکردنی دایکانە، هیچ کەسێک لە دایکی بەزەییتر نییە بەرامبەر بە منداڵ، داواکارین یاسای باری کەسی هەموار بکرێتەوە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی بدرێتە دایک، بەو پێیەی ئەویش تۆڕی سەلامەتی ڕاستەقینە بۆ منداڵەکە، ئێمە نموونەی ئازاربەخشمان هەیە، لە نێویاندا منداڵێک کە دایکی لەدەستداوە و کەسی نەدۆزیوەتەوە کە گرنگی پێبدات، سەرەڕای بوونی کەسوکاری، چارەنوسی لەسەر شەقامەکان کۆتایی هات، دایک و منداڵ هێڵێکی سورن کە نابێت ببڕدرێن.