لە ڕەققە بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خۆپیشاندان بەڕێوەچوو
وەک بەشێک لە هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، یەکێتی ژنانی گەنج خۆپیشاندانێکیان ڕێکخست بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیریی بەردەوامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و داوای ئازادکردنی جەستەیی دەکەن.

رەققە
یەکێتی ژنانی گەنج ڕۆژی ١٠ ی نیسان خۆپیشاندانێکی ڕێکخست بە دروشمی "بۆ ئازادی کاتی ڕێبەرێتییە" لەسەر ئاستی پارێزگاکانی ڕەققە و تەبقا.
لە خۆپیشاندانەکاندا بەناوی یەکێتی ژنانی گەنجەوە وتارێک پێشکەش کرا، تێیدا هاتووە: هزر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبووەوە،ئەوەی بە ژنان بەخشی کە هیچ کەسێکی تر پێشکەشی ناکات، چونکە ئەوان توانیویانە بەهۆی فەلسەفەی ئەو سەرکردایەتی شۆڕشێک بکەن کە مێژوو ناتوانێت پێناسی بکات و تێیدا بەرخۆدانیان کرد، توانیویانە ڕۆڵی خۆیان دەربخەن، بە بەشداریکردنیان لە هەموو بوارەکاندا سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە.
لە وتارەکەدا ڕوونیکردەوە کە ژنان بەهۆی بیری ڕابەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوونەتە شەڕکەر و بەرگری لە خۆیان و هەموو ئەو ژنانە دەکەن کە بەدەست ستەم و بیروباوەڕی پیاوسالارییەوە دەناڵێنن کە هەوڵی لەناوبردنی ویستی ژنان دەدەن ،ژنانی گەنج ڕۆڵی پێشەنگایەتی خۆیان لە شۆڕشی ١٩ ی تەمموزدا گێڕاوە و چەندین سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە.
یەکێتیەکە لە کۆتایی قسەکانیدا داوای لە هەموو گەلان و ژنان کرد بەشداری کەمپینی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەن تا ئازادی جەستەیی پشتیوانی لێبکەن ، ئازادی ئەو ئازادی هەمووانە.
لە پەراوێزی خۆپیشاندانەکەدا، بوشرا ئیبراهیم، هاوسەرۆکی دەزگای وەرزش و لاوان، لە بەردەوامی گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد، بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٦ ساڵ بەبێ هیچ پاساو و یاسایەک کە ڕێگە بە دەستبەسەرکردنی بۆ ماوەیەکی زۆر بدات، ئەوان ئەم خۆپیشاندانەیان وەک بەشێک لە هەڵمەتی ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێکخستووە کە لەسەر ئاستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستیپێکرد، دەوڵەتی تورکیا بە سەپاندنی گۆشەگیری بەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات، دەڵێت "پێویستە وڵاتانی جیهان جوڵە بکەن و فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چونکە هزر و فەلسەفەی ئەو کلیلی هەموو پرسە هەڵپەسێردراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
شیرین قواس، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەل ناڕەزای دەربڕی لە ئامادەبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی ئیمرالی و وتی: ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جەختی لەسەر گرنگی ڕۆڵی ژنانی گەنج و گەنجان کردەوە و بە ناوکی سەرەکی بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد دایان دەنێت، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە یەکێک لە وتەکانیدا دەڵێت "بە گەنجی دەست پێدەکەین و بە گەنجی سەردەکەوین" بۆیە هەموو ژنێکی بەهێز دەبێت تێبکۆشێت تا جەستەیی ئازاد دەبێت.
ئەمڕۆ هەموو گەلانی جیهان زۆر پێویستیان پێیەتی، ئەوەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕووبەڕووی دەبێتەوە لەبەرچاوی هەموو جیهاندا ڕوودەدات، بۆیە هەموو ڕێکخراوە مرۆیی و مافەکانی مرۆڤ کە بانگەشەی مرۆڤایەتی دەکەن،دەبێت ئەرکی خۆیان بەرامبەر بە دۆسیەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جێبەجێ بکەن، گۆشەگیریی بەسە ئێمە پێویستمان بە بیرکردنەوە و ئامادەبوونی ئەو هەیە، کە ئەو جیهان ئازاد دەکات و مێژوویەکی مەزن دەکێشێت.