لە پاکستان ٢٠ کەس بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک گیانیان لەدەستدا

میدیاکانى پاکستان لە بڵاویان کردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٣ی ئایار بەهۆی وەرگەڕانی پاسێكی نەفەر هەڵگرەوە ٢٠ كەس گیانیان لەدەستدا و ٢٠ كەسی دیكەش برینداربوون،

ناوەندی هەواڵ

 

میدیاکانى پاکستان لە زارى بەرپرسانى پۆلیسى وڵاتەکەیانەوە لە بارەی ڕوودانی ڕووداوێكی هاتوچۆى سەخت بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٣ی ئایار، پاسێك لە ناوچەی ڕەوال بەندی، کە بە ئاڕاستەى غیلگیت دەڕۆیشت و وەرگەڕاوە، لە ئەنجامدا ٢٠ كەس گیانیان لەدەستدا و ٢٠ كەسی دیكەش برینداربوون.

 

ئاماژە بەوەشكراوە، ڕووداوەكە بە دووری ٢٠ كیلۆمەتر لە شاری چیلاسەوە ڕوویداوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان پاسەكە بەهۆی تیژڕەوییەوە کۆنترۆڵى لە دەستداوە.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، برینى ٥ کەس لە بریندارەكان سەختە.