لە نزیک کەناراوەکانی لیبیا ٦٠ کۆچبەر خنکان

٦٠ کۆچبەر کە ویستوویانە لە کەناراوەکانی لیبیاوە بەرەو ئیتاڵیا بڕۆن، بەهۆی تێکچوونی بەلەمەکەیان و مانەوە لەناو دەریادا گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمرۆ ١٥ی ئادار، دەزگای فریاگوزاری "SOS" کە کاری رزگارکردنی کۆچبەرانە لە کەناراوەکانی ئەوروپا رایگەیاند، ٦٠ کۆچبەر کە ویستوویانە لە کەناراوەکانی لیبیاوە بەرەو ئیتاڵیا بڕۆن، بەهۆی تێکچوونی بەلەمەکەیان و مانەوە لەناو دەریادا گیانیان لەدەستدا..

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بە هاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی کەناراوەکانی ئیتاڵیا ئۆپەراسیۆنێکیان کردووە و ٢٥ کۆچبەرییان ڕزگار کردووە کە تەندروستییان زۆر خراپ بووە.

 

بە وتەی ڕزگاربووانی ناو بەلەمەکە، بزوێنەری بەلەمەکە لەکارکەوتووە و کۆچبەرەکان ماوەی هەفتەیەک بەبێ ئاو و خۆراک لەناو دەریادا ماونەتەوە.

 

ئەوەشخراوەتەڕووم بەشێکی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ژن و منداڵن، بەڵام تا  ئێستا هیچ لایەنێک ناسنامەی کۆچبەرەکانی ئاشکرا نەکردووە و نازاندرێت خەڵکی چ وڵاتێکن.