لە نێجیریا ١٩ منداڵ بەهۆی سورێژە گیانیان لەدەستدا

لە نێجیریا ١٩ منداڵ بەهۆی سورێژە گیانیان لەدەستدا، هەروەها ژمارەیەک منداڵیش بەهۆی زۆری نەخۆشییەکەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ناوەندی هەواڵ

 

نەخۆشی سورێژە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی نێجیریا بڵاوبووەتەوەو فیلیکس تانگوامی، بەڕێوەبەری تەندروستی ویلایەتی ئەداماوا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، زیاتر لە ٢٠٠ منداڵ لە ناوچەی موبی تووشی سورێژە بوون، ١٩ منداڵیش بەهۆی نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.

 

فیلیکس تانگوامی وتیشی: کارمەندانی تەندروستی و دەرمانەکان دەستبەجێ ڕەوانەی هەرێم کراون،ئەو منداڵانەی بە سەختی تووشی نەخۆشییە بوون دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەکان.