لە ناوچەکانی دەسەڵاتی ڕژێمی سووریا ٥٦٧ هاوڵاتی مەدەنی لەمساڵدا کوژراون

بەهۆی گژری و ئاڵۆزی لە کاتی خۆپیشاندان، ناڕەزایەتییەکان، بۆردوومان و هێرشی چەتەکان و چەندین ڕووداوی جیاوازی دیکەوە لەو ناوچانەی لە ژیر دەسەڵاتی ڕژێمی سووریا، لەمساڵدا ٥٦٧ هاوڵاتیی مەدەنی کوژراون کە بەشێکیان ژن و منداڵن.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوەکانى مافی مرۆڤ لە سووریا دەربارەی کوژرانی هاوڵاتییانی مەدەنی لە ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی سووریادا ئامارێکی تایبەت بە ئەمساڵیان بڵاوکردەوە، بە پێی ئامارەکانی ڕوانگە، لەو ناوچانەی لە ژیر دەسەڵاتی ڕژێمی سووریادا، بەهۆی گژری و ئاڵۆزی لە کاتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان و بۆردوومان و هێرشی چەتەکان و چەندین ڕووداوی جیاوازی دیکەوە ٥٦٧ هاوڵاتیی مەدەنی کوژراون، لەو ژمارەیە ٧٨ یان منداڵان و ٧٩یان ژنن.

 

لە ساڵی ٢٠١١ وە لە ناوچەکانى سوریا چی لە ژێر دەستى ڕژێمی سووریا و چی لەو ناوچانەى کە گرووپە چەتە جیاوازەکان داگیریان کردوە دۆخێکی مرۆیی کارەساتبار بەردەوامە و ئەو گروپە چەتانەى کە سەر بە ڕژێمن و ئەوانەشی سەر بەدەوڵەتى داگیرکەری تورک لەگەڵ چەتەکانى داعش ناوچەکەیان کردووەتە دۆزەخ بۆ هاوڵاتییانى ئەو ناوچانە.