لە مهاباد هێزەکانی ئێران ژنێکیان دەستگیر کرد
کۆڵبەر نیوز ڕایگەیاند، هێزەکانی ئێران لە مهاباد ژنێکیان بە ناوی ئیلهام عەلیزادە دەستگیرکردووە و دواتر گواستوویانەتەوە بۆ ورمێ، تائێستاش هۆکاری دەستگیرکردنەکەی نازانرێت و چارەنووسی نادیارە.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی ڕاپۆرتیكی کۆڵبەرنیوز رۆژەی ٦ی ئەیلوول هێزەکانی ئێران لە مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژنێکیان بەناوی ئیلهام عەلیزادە دەستگیرکردووە و چارەنووسی نادیارە.
هەروەها هێزەکانی ڕژێمی ئێران لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەو ژنەدا، هیچ جۆرە پەڕاو یان بڕیارێکی دادگایان پێ نەبووە، دوای دەستگیرکردنیشی بۆ گرتووخانەیەکی ئیدارەی ئیتلاعات لە ورمێ گوازراوەتەوە و لەوێ لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
ئاماژە بەوەکراوە، تا ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمەتەکانی، بارودۆخی جەستەیی و شوێنی وردی ڕاگرتنی، ئەو ژنە نازانرێت.