لە ماوەی مانگێکدا ٢١ ژن لە باکووری کوردستان و تورکیا کوژران

٢١ ژن و چوار منداڵ لەلایەن پیاوانەوە کوژراون، هەروەها گیانلەدەستدانی ٢٢ ژن و دوو منداڵیش بە گوماناوی تۆمارکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ئاماری ئاژانسی ژن نیوز، لە مانگی تەمووزدا لە باکووری کوردستان و تورکیا، ٢١ ژن و چوار منداڵ لەلایەن پیاوانەوە کوژراون، هەروەها ٢٢ ژن و دوو منداڵیش بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

 

ئەو شارانەی کە ژنانی تێدا کوژراون: ٢ ژن لە خارپێت، ١ لە کوتاهیا، ١ لە ئەدەنە، ٣ لە ئەستەنبوڵ، ٣ لە مەلاتیا، ١ لە کاراماندا، ١ لە سەمسور، ١ لە سێرت، ١ لە ئەرزروم، ١ لە گیرەسون ، ١ لە قەیسەری، ١ لە کۆجالی، ١ لە ئەدرنە، ١ لە گوموشانە، ٢ لە مێرسین.