لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا، ٤٤ هاووڵاتی لە تەعز گیانیان لەدەست داوە

لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا، ٤٤ هاووڵاتی لە پارێزگای تەعزی یەمەن کوژراون و ٣٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ – لەگەڵ بەردەوامبوونی هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی لە یەمەن، قەیرانی مرۆیی قووڵتر دەبێتەوە و بانگەوازەکان بۆ لێپرسینەوە لە بەرپرسان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بەردەوامن.

بەپێی ڕاپۆرتێکی نووسینگەی کاروباری قەدەغەکردن لە تەعیز، لە ١٠ ڕۆژی سەرەتای مانگی تشرینی دووەمدا، ٧٨ هاووڵاتی لە شاری تەعیز بوونەتە ئامانجی بۆردومان و هێرشە چەکدارییەکان.

 

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ٤٤ کەس کوژراون و ٣٤ کەسی دیکە بریندار بوون. هەروەها ٣٥ خانوو و دامەزراوە، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی ئەمبوڵانس، بەهۆی هێرشەکانەوە زیانیان پێگەیشتووە.

 

لە هەمان کاتدا، ڕاپۆرتەکە ئاشکرای کردووە کە ٥٦ هاووڵاتی لەلایەن حوسییەکانەوە ڕفێنراون و ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییش لە گەیشتن بە زەوییە کشتوکاڵییەکانیان و کۆکردنەوەی بەرهەمەکانیان بێبەش کراون.