لە کۆیە دیداری زانستی " ژنان لە ڕێگەی ئازادی و هۆشیاریدا" بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە زانكۆی كۆیە دیدارێكی زانستی بەناونیشانی "ژنان لە ڕێگەی ئازادی و هۆشیاریدا" بەڕێوەچوو.
ناوەندی هەواڵ
لە چوارچێوەی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ئەمڕۆ ٨ی کانوونی یەکەم سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە و پەرەپێدان لە زانكۆی كۆیە دیدارێكی زانستی بەناونیشانی "ژنان لە ڕێگەی ئازادی و هۆشیاریدا" ڕێکخست.
لەدیدارەکەدا ٦ توێژەر و چالاكوانانی بواری ژنان بەشدارییان كرد و هەریەكەیان لە گۆشەیەكەوە باسی هۆشیاریی ژنان و وەستانەوە دژی توندوتیژی بەرامبەرییان كرد.
هاوكات باس لە یاسای باری كەسی كرا، لە نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان و جێبەجێ نەكردنی بەشێك لەو یاسایانە كە پارێزگاری لە ژنان دەكەن، بەڵام وەك پێویست بەرامبەر بە دەستدرێژیكاران جێبەجێ نەكراوە.
هەروەها لە بەشێكی دیكەی دیدارەكە ژنان بەهەموو ئەو مافانە ئاشنا كران كە پێویستە ژنان زانیاری تەواویان لەسەر مافەكانی خۆیان هەبێت، بۆ ئەوەی ڕەگەزی بەرامبەر نەتوانێت توندوتیژیان بەرامبەر بکات.